|
ئێران لاواز بووە.
ساڵانی هەشتا مەفرەزەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە گوندێکی ڕۆژهەڵات و لە ماڵێک نان دەخۆن.
ئێران تۆپبارانی چەند گوندێکی ئەو دەوروبەره دەکات.
پێشمەرگەیەکیان بە خانە خوێکە دەڵێ:
دەزانیت بۆچی جمهوری ئیسلامی بۆردومان دەکات؟
ئەویش دەڵێ: بۆ؟
پێشمەرگەکە دەڵێ: ئەوە نیشانەی لاوازی دەوڵەتە .
کابرای خانە خوێش دەڵێ:
جا خۆ یەک تۆزی تر لاواز بێت ئێوەش دەردەکات لەم دۆڵە.
ووتیان: ئێران مووشەکی نەماوە و لە گیانەڵادایە.
ئیمشەو لە ئیسرائیل و ئێراق و کوردستان و سعودیە و قەتەر و ئیمارات و بەحرەین و کوێت و و لە کەشتیە زەبەلاحەکەی " ئەبراهام لینکۆن" ی ئەمریکاشی داوە.
ئێستا دەزانین بۆچی ڕووسیا و چین بێ دەنگن.
ئەوان بە خشپەیی شەڕی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا دەکەن.
بهروار: 07/03/2026
318 جار خوێندراوهتهوه
|