بە ئیمام عەلی ناوەستین🇸🇪

ساڵی 1990 کە ئێراق كوێتی گرت،  بەرنامەیەکی   تەلەفزیۆنی هەبوو بە ناوی "حیاكم اللە" لە پێشكەش كردنی هونەرمەند "عیماد بدەن".
 بەرنامەكە بۆ بەرز كردنەوەی ورەی سەربازەكان بوو .

لە ئەڵقەیەكدا عیماد لە سەربازێكی پرسی:
 چی ئەكەن ئەگەر بۆش هێرش بكاتە سەر سوپای ئێراقی ؟
سەربازەكە وتی: بە ئیمام عەلی  ئەگەر ئەو غەڵەتە بكات .. پەلامار ئەدەین و تا سوید ناوەستین !

درۆشی نەكرد بە پێی قسەی هاوڕێیەكی ئەو قوڕمساخە حاڵی حازر لە  سویدە و دەمێکیشە ڕەگەزنامەی وەرگرتووە.
به‌روار:  06/03/2026
612   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   78
کۆی سه‌ردان:   31163261