عەرەب گاڵتەجاڕی هەموو جیهانن:-

دکتۆر  ئەدهەم بوتڕوس غالی

١- هاووڵاتی ئیماراتی هەڵۆیەک دەکڕێ بە (١٣٥٫٠٠٠) دۆلار (١٣٫٥) دەفتەر ، بۆ ئەوەی ڕاوی کەروێشکێکی پێبکات بایی (٢) دۆلارە.

٢- هاووڵاتییەکی قەتەری ئایفۆنێکی مۆدێل نوێ دەکڕێ بە(۱۳۷٫۰۰۰) دۆلار ( ١٣٫٧) دەفتەر ، بەمەرجێک ئەو یەکەم کەس بێت لە کەنداو بەدەستی دەگات.

٣- بزنسمانی قەتەری (ناصـر الخليفي) بڕی  (٥١٢) ملیۆن دۆلار(٥١٢٠٠) دەفتەر  دەدا بۆ گواستنەوەی (نیمار) بۆ یانەی (سانجیرمان) ، تەنها لەڕقی بەرشلۆنە.

٤- (کریستیانـۆ ڕوناڵدۆ) پێڵاوەکەی کردە دیاری بۆ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی کاتێک کۆمەڵەکە دەیخاتە ڕوو بـۆ فرۆشتن دەوڵەمەندێکی کەنداو بە (٩) ملیۆن دۆلار کڕی ، (کریستیانۆڕۆناڵدۆ) ناوبانگی پێ بەدەستهێنا و کۆمەڵە خێرخوازیکەش (٩) ملیۆن دۆلار ، دەدڵەمەندە کەنداویەکەش جوتێ پێڵاو.

٥- شێخی هۆزێکی قەتەری بەڵێنیدا لە ڕۆژی هاوسەرگیری کوڕەکەیدا (٥٠) وشــتر سەربڕێ هەرواشیکرد و ( ٥٠ ) وشتری سەربڕی و خێوەت هەڵدرا بۆ بانگهێشتکراون بۆ ئاهەنگەکە کە ژمارەیان (٢٥٠) کەس بوو ، هەر بۆ زانیاری وشترێک بەشی ژەمێک خواردنی (٥٠) کەس دەکات ، دوای تەواوبونی  
ئاهەنگەکە (٣) بلـدۆزەریان هێنا بۆ ژێرگڵ خستن و شاردنەوەی ئەو گۆشتە وشترەی مایەو نەخورا.

٦- أ/سـعودیە و ئیمارات ، چەندین ملیار دۆلاریان دا بەئەمریکا بۆ ئەوەی لەگەمارۆدانی قەتەر پشتیوانییان بکات ، قەتەریش چەندین ملیار دۆلاری دا بە ئەمریکا بـۆ ئەوەی گەمارۆکانی لەسەر سـوک بکات.

٦- ب/سعودیە و ئیمارات ، چەندین ملیار دۆلاریان دا بە تـڕامپ بۆ ئەوەی  لێدوان بدا کە قەتەر پشتیوانی لە تیـرۆر دەکا ، قەتەر چەندین ملیار دۆلاری دا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی لێدوانەکەی تـڕەمپ ، لێدوان لەسـەر قەتەر بدا.

٦- ج/سعودیە و ئیمارات ، پارەی زیاتریان دا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی گومانی خۆی پیشان بدا دەرباڕەی سودی مانەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر  ، قەتەریش پارەی زیاتری دا بۆ کڕینی فڕۆکە لەئەمریکاو ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا.

٦- د/سعودیە و ئیمارات ، پارەی زۆریان دا بەئەمریکا بۆ ئەوەی چاو دابخا لەبەرامبەر گەمارۆی سـەر قەتەر ، قەتەریش پارەی زۆرتری دا بە ئەمریکا بۆ دەربڕینی نیگەرانی خۆی دەربارەی گەمارۆی سەر قەتەر.

زیاکردنی ئاشــکرا لە لایەن وشـترەوانەکان بەردەوامە لەسەر ئەوەی کـێ زیاتر دەدا بەکاوبۆکانی ئەمریکا. 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕانی بۆ کوردی:- (مر محمود.پ).
https://www.malmokurd.com/News-44812-6
به‌روار:  06/03/2026
28   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   84
کۆی سه‌ردان:   31163260