|
ئیلاهی 😪
ئەمانە کۆمەڵێک بوکەڵەنین فڕێ درابن ئەمانە کۆمەڵێک بێچووی بچووک بوون دوێنێ ئەم کاتانە کە خواردن و شیرم بۆ بردن لەگەڵ دایکیان یاریان ئەکرد ، ئەمشەو سەرجەمیان لەگەڵ دایکیان ژەهر خوارد کرابوون ،
چ ویژدانێک بەم مانگی ڕەمەزانە دەستی دەچێتە ئەم تاوانە گەورەیە ، بە دەستی دەستنوێژەوە بەدەم هەناسەی قوڵەوە کە دانەیەکیان گیانی ئەدا هەرچەندمکرد نەمتوانی دوعای خراپ لە ماڵ و منداڵی ئەو کەسە بکەم .
ئەم وڵاتە بەرگەی ساروخ و جەنگ و تەلبەند و گرانی و بێ پارەیی دەگرن بەڵام بەرگەی دوو بێزمان ناگرن.
سوهراب بە شاملۆی گوت (ئەوانەی کە نیگەرانی کۆترێک نین ، هەر ئەوانەن کە لە ڤێتنام نیگەرانی کوشتنی مرۆڤیش نین) 😔
خودایە کەمێک بەزەیی بخەیتە دڵی ئەوانەی وەک بەرد ئەژین وەک دار دەچەمێنەوە و لە ئایەتی دروستکراوەکانی تۆ تێناگەن.
هێمن عەبدولقادر
بهروار: 06/03/2026
71 جار خوێندراوهتهوه
|