پڕۆتۆکۆڵی "دست‌بوسی" و "پابوسی"
لە ئێراندا، ماچکردنی دەست و پێڵاوی محەمەد ڕەزا پەهلەوی بەشێک بوو لە پڕۆتۆکۆلی (ڕێوڕەسمی فەرمی) کۆشک.

لە کۆشکی پاشایەتی ئێراندا (چ لە سەردەمی قاجار و چ لە سەردەمی پەهلەوی)، ڕێوڕەسمی "دەستبۆسی" (دەستماچکردن) شتێکی زۆر باو بوو.

نەک هەر خەڵکی ئاسایی، بەڵکو وەزیرەکان، ئەفسەرە پلە باڵاکانی سوپا و تەنانەت سەرۆک هۆزەکانیش کاتێک دەچوونە خزمەت شا، دەبوو دەستی ماچ بکەن وەک نیشانەی وەفاداری و ملکەچی.

پێماچکردن (پابوسی): ئەمە پلەیەکی توندتری ملکەچی بوو. زۆرجار لە گەشتە مەیدانییەکانی شادا بۆ لادێکان ڕووی دەدا، کاتێک جوتیارەکان بۆ نیشاندانی ئەوپەڕی سوپاسگوزاری یان پارانەوە لە شا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، دەکەوتنە سەر پێی و پێڵاوەکانیان ماچ دەکرد.

ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ و كورده‌كان..
لەو سەردەمەدا، زۆرێک لە سەرۆک هۆزە کوردەکان کە لایەنگری حکومەتی ناوەندی بوون، ناچار دەکران لە کاتی سەردانیاندا بۆ تاران یان کاتێک شا دەهاتە ناوچە کوردییەکان، پابەندی ئەم پڕۆتۆکۆڵە بن. زۆرێک لەو سەرۆک هۆزانەی کە بە "جاش" یان "خۆفرۆش" لای لایەنە شۆڕشگێڕەکان دەبینران، وێنەی دەستماچکردنی شایان هەبوو، کە ئەمەش لای ناسیۆنالیستە کوردەکان وەک نزمترین ئاستی سوکایەتی نەتەوەیی سەیر دەکرا.
وەرگیراوە
به‌روار:  03/03/2026
23   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   54
کۆی سه‌ردان:   31152889