کوشتنی خامەنەئی و دۆشدامانی ترەمپ!!!

((هەر سازشێک لەگەل ئەمریکا و ئیسرائیل بەخیانەت هەژماردەکرێ لە خوێنی خامەنەئی!!))

ترەمپ بە هەموو خەون و خەیاڵی خۆی وای مەزەندە دەکرد، ئەگەر خامەنەئي لەسەر شانوێی سیاسەت وون بێ، ئێران بێ مەرچ دەچێتە ژێر باری داواکاریەکانی ئەمریکا.

بەڵام  خۆ بەکوشتدانی خامەنەئی، ئەو دەرگایەی لەسەر ئێرانیەکان بۆ ئەبدئابدین داخست ، کە تەسلیمی ئەجنداکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بن.
هەر رێکەوتنێک و سازشێک لەگەل ئەمریکا و ئیسرائیل، دەچێتە بابی خیانەیەتی ( عوزما) و خۆشبوون لە خوێنی رابەر. 

خامەنەئی دەرگای لەسەر هەموو باڵەکانی ناو بڕیاری سیاسی ئێران داخست، هەر لە ئیسلاحەیەکانەوە بگرە تا توندەوەکانی سوپای پاسداران.  
هەرسازشێک خیانەت و دەستبەرداربوونە لە  خوێن و تۆڵەی  ڕابەر.
خۆ بەکوشتدانی خامەنەئی، ململانێکانی هەردوو باڵەکەی یەکخست، هەروەها بووە بەسومبڵێکی شەهادەت بۆ هەموو مورید و پاشکەوتوانی.
بۆیە هێرشەکان و بوردمانەکانی ئێران تا دێت کاریگەرتر و فراوانتر دەبێ. ئەمجارەیان وەک شەڕی (١٢) ڕۆژە قەراری راگرتنی شەڕ لەدەستی ئێران دەبێ نەک ئەمریکاو ئیسرائیل.
ئێران لەم قۆناغە دەیەوێ عەمباری موشەکەکانی بەرگری ئیسرائیل و عەمباری موشەکەکانی  ئەمریکا لە بنکە سەربازی و دەریاییەکانی ، کەم بکاتەوە، ئەوکاتە زەبری موشەکە ترسانەکانی ئێران و  موشەکەکانی بەرەی مقاومەی   حزب اللە و حوثیەکان و حەشدی شەعبی لە بەحرو بەر بخاتە گەڕ، هەردوێنێ و ئەمرۆ حزب اللە هاتە ناو شەڕەکە. حوثیەکانیش لەدەریایەوە دژی فرۆکە هەڵگرو ئەو کەشتیانەی کە پاسەوانی لە فرۆکە هەڵگرەکان دەکەن  دێنە ناو شەڕەکە. 

ترەمپ  ئێستا گوشارێکی زۆر و هەڕەشەیەکی  
زۆر لە ئێران دەکات ، ئەگەر شەڕ ڕانەگرێ و نەیەتە سەرمێزی دانوسان، شەڕ تا چوار هەفتەی تر دەخایەنێ، کەچی ترەمپ لەسەرەتا ئەم شەڕەی بۆ هەفتەیەک دانابوو.
ئێستا  ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ هەموو کارتەکانی ترساندنی ئێرانی خستۆتەگەڕ.
🔺فەرەنساو بەریتانیای ناچارکردووە،  کە گوشار لە ئێران بکەن، بەوەی ئەگەر ئێران شەڕ ڕانەگرێ، ئەوانیش دێنە ناو شەڕەکە.
🔺لەولاوەش دوێنی هەموو ووڵاتانی کەنداوی کۆکردەوە، ئەوانیش هەڕەشەی بەشداربوونیان لەشەڕ ڕاگەیاندن، ئەگەر ئێران بەردەوام بێ لە بوردمان کردن.

ئەمانە هەمووی گوشارن  بۆ ترساندنی ئێران. بەڵام ئێران چاک لەیاریەکە گەیشتووە، ئەگەر شەڕ ڕابگرێ، چاک دەزانێ جارێکی تر و گەڕەێکی تر دیسان پەلاماری ئێران دەدرێتەوە.
چونکە درێژ خایاندنی شەڕ ترەمپ دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەی کۆنگرس. ترەمپ بەگوێرەی دەسەڵاتەکانی بۆی هەیە ( ئۆپەراسیۆنی کورت) یا بۆ رووبوونەوەی خەتەرێکی لەناکاو، دەتوانێ  بڕیاری ئەوە بدات، بەڵام شەڕی درێژخایەن لە دەسەڵەتی کۆنگرسە.
هەر ئەمرۆ کۆنگرس داوای ( روونکردنەوەو) لێپرسینەوەی لە (مارکۆ رۆبیۆی )وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە، کە دواپێشهاتەکانی شەڕی ئێران بخاتە بەردەم کۆنگرس. ئەمەش دوای ئەو هێرشانەی ئێران  دێ بۆ سەر پایگاو بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وادیارە ئەم بانگهێشتکردنەی  مارکۆ رۆبیۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، کە زیانە مادی و مرۆییەکانی ئەمریکا زۆر و بەرچاون.

دڵشاد مەجید
یۆتۆبۆری
به‌روار:  02/03/2026
58   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   65
کۆی سه‌ردان:   31152762