|
کورد و ئەمریکا🇺🇸
🛑بەبیركردنەوەی ورد وەڵامی ئەو پرسیارەی كۆتایم بدەنەوە.
⭕️با راستر بیربكەینەوە ..دور لە تەپوتۆز
🔲ئەگەر ئەمەریكا ورۆژئاوا نەبێت،چنگە دڕەكانی هێزە سونیی وشیعەكان ،پەلاماری هەرێم دەدەن وتەفروتونامان دەكەن.ترسی بونی ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا وایكردوە كە ئەو هێزە وەحشیانەی بەناوی تایفییەوەهەن بسڵمێنەوە لەهەرێم .ئەوان بە ئاوەدانی هەولێر وجوانی سلێمانی نەك چاوییان هەڵنایەت بەڵكو دڵتەنگیش دەبن.
ئەوەی هەرێم وقەوارەی سیاسیی ئەم بەشەی كوردستان دەپارێزێت ،ئەو سێبەرە گەورەیەی ئەمەریكایە..
بۆیە مانەوە لەبەرەی ئەمەریكا و رۆژئاوا نەك عاقڵی سیاسییە ،بەڵكو وردبینی و تێگەیشتنە لە جیهانی بەرژەوەندی و خۆپاراستن.
⭕️ئەكرێت قورستر قسەكەبكەین..دور لە عاتیفە دینییەكە.بۆ هەرێم پەیوەندی سیاسیی وئابوری وئەوەی لەجیهانی عەرەبی پیدەوترێت :ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان،بۆ لەگەڵ دەوڵەتێكی وەك ئیسرائیلدا نیمانە؟باشە ئێمە لە وڵاتێكی وەكو سعودیە ومیسڕ دڵسۆزترین بۆ كێشەی فەڵەستین( قسە باوەكە بكەینەوە:ئێمە لەپاپای فاتیكان مەسیحیترین).
🔲نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قەڵەمی ئەمەریكی ورەزامەندی دەوڵەتی ئیسرائیل دەكێشرێتەوە.لەسیاسەتیش عاقڵ ئەوەیە هەنگاوی دواتر بزانێت.
با پرسیارەكە بۆ گشت بێت:ئاسایی نییەهەرێم پەیوەندیی سیاسیی وئابوری ئاشكرای لەگەڵ ئەو دەوڵەتەدا هەبێت كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك مێزی شەترنج لەبەردەمیدایە؟
محەمەد نوری
بهروار: 02/03/2026
27 جار خوێندراوهتهوه
|