|
بۆش نەیهێشت سەدام بڕوات
حەمەد بن جاسم سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر:
سێ مانگ پێش هێرشی ئەمەریکا بۆسەر عێراق، سەدام عیزەت دووری ناردە دەوحە و داوای بینینی من و میری کردبوو، منیش لەگەڵی کۆبوومەوە، دوری پێی ڕاگەیاندم سەدام ئامادەیە دەسەڵات ڕادەست بکات بە نەتەوە یەکگرتووەکان و خۆی و خێزان و بەرپرسانی بەعس عێراق جێبهێڵن، ئەم پەیامە بە ئەمەریکیەکان بگەیەنە .
بۆ ڕۆژی دواتر چوومە واشنتن داوای بینینی بۆشم کرد، هەر لە بەردەرگای هۆڵەکەوە بەبێ ئەوەی وەڵامی سڵاوەکەم بداتەوە هاواری کرد:
حەمەد ئەگەر بۆ پرسی عێراق و سەدام هاتوویت ئەو پرسە کۆتایی هاتووە و تکایە کاتم بە فیڕۆ مەدە ئەگەر کارێکی ترت هەیە لە خزمەتدا دەبم.
د.سەنگەر سەید قادر
قاهیرە
بهروار: 01/03/2026
137 جار خوێندراوهتهوه
|