ڕۆژئاوا بە فەرمی ناسێنراوە
شیکارییەک کە لە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتدا بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن عومەر ئۆنهۆن” باڵیۆزی پێشووی تورکیا لە دیمەشق، تیشک دەخاتە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە سەبارەت بە کورد لە سوریا:

📌 کورد وەک هێزێکی سیاسی و سەربازی لە سوریا بە فەرمی ناسێنراوە؛ چەمکی “ناوچە کوردییەکان” بۆ یەکەمجار بە فەرمی جێگیر کراوە.

📌 زمانی کوردی وەک زمانێکی نەتەوەیی ناسێنراوە؛ گەرەنتی دەستوری بۆ مافە پەروەردەیی و کولتوورییەکان خراوەتە بەرنامەی کار.

📌 چوار بەتالیۆنی سەربازی کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تێکەڵ بە سوپای سوریا کران؛ ئەم یەکانە پێکهاتەی فەرماندەیی و چەکەکانیانی خۆیان پاراستووە.

📌 جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەرەڕای ئەو زیانە بەرچاوانەی لە بەرەکانی شەڕدا بەر هەسەدە کەوتووە، کورد پێگەی دامەزراوەیی و یاسایی بەدەستهێناوە.

📌 نوێنەرانی کورد خوازیاری هێنانە ناوەوەی ئاشکرای بڕگەکانی پەیوەست بە مافە پەروەردەیی و کولتوورییەکان لە دەستووری نوێی سووریادا بوون.

ئۆنهۆن” ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای گۆڕانی هاوسەنگی سەربازی، دەستکەوتە سیاسییەکانی کورد بوونەتە هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بۆ داهاتووی سوریا.

میر جەلال  بەگ دەرگەڵەیی
لە عەرەبی وەرمگێڕاوە
به‌روار:  23/02/2026
41   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   45
کۆی سه‌ردان:   31130308