|
شاعیر لە ئاهەنگی کوڕەکەی یادی لانە دەکاتەوە
شاعیر، ئیسماعیل محەمەد لە ئاهەنگی كوڕەكەیدا، یادی " لانە" كچە كۆچكردوەكەی دەكاتەوە و دەڵێت:
تەنها هەر ئەمڕۆ وەرەوە
بۆ ساتێك و بڕۆرەوە
ئاران ئەمڕۆ شایی ئەكا
كەس نییە شاییەكەی گەرم كا
تۆ خۆت بەڵێنت پێدا بو...
كە سەرچۆپی نەدەی بە كەس
دە وەعدەكەت ببەرە سەر...
با (بابت) نەبێ بە قەقنەس
لانە گوڵی هەڵوەریوم...
بێ تۆ شاییەكە بێدەنگە
ئاران چەندە دڵی خۆشە...
دو ئەوەندەش دڵی تەنگە
لانە كچە عەجولەكەم
كچە پاك و پەپولەكەم
وەرە خەممان فەرامۆشكە
ئاهەنگی براكەت خۆشكە
بهروار: 23/02/2026
34 جار خوێندراوهتهوه
|