ساڵیادی " شەهید فوئاد یاسین" ی قارەمان
ڕۆژی 2021.9.3

کۆتایی حەفتاکان باوکمان وەکالەتی جگەرەشی هەبوو، لۆریەک لە کەرکوکەوە دەهات لە نێوان شەقامی ئۆرزدی و سابونکەران کارتۆنە جگەرەی دەدا بە وەکیلەکان.
کارمەندەکە ناوی" شێرزاد" و کەرکوکی
بوو بەدەست پارەکەی لێوەردەگرتین.
جارێک پێشمەرگە هات و  جانتای پارەکەیان برد بۆ شۆڕش.
ئەو کاتە ئەو ڕووداوە کە ئیتر" شێرزاد" م نەبینیەوە جگەرە دابەش بکات،  بۆ خۆم و ناوی پێشمەرگە  کاریگەری زۆری هەبوو.

چیرۆکی چالاکی  پارتیزانانەی شاخ و شاری  دوو برای پێشمەرگە " هەژار و جوتیار" لە سەرەتای شۆڕشی نوێی پاش کۆتایی شۆڕشی ئەیلول لە زۆر شوێن دەگێڕدرانەوە.

ڕۆڵی کاک فوئاد پاش ڕاپەڕین هەم لە باشوور و هەم لە " کۆبانێ" و ڕۆژئاوا زۆر دیار و ئاشکرایه کە  بە گیان و ڕەنج و توانا و گیرفانی خۆی خزمەتی گەورەی کوردایەتی و کوردستانی کردووە.

ڕۆژی 2022.11.27 لەگەڵ  کاک " سەباح یاسین" ی برای کاک فوئاد لە مالمۆ یەکترمان بینی و  خەمی گەورەی ئەوەبوو بتوانێ  تەرمی " شەهید فوئاد یاسین " بهێنێتەوە بۆ سوید ، بەو پێیەی " کاک فوئاد" ڕەگەزنامەی سویدی هەبوو.
خۆم و " حاجی دۆشکە ئەترووشی" پەیوەندیەکمان دروستکرد بۆ " کاک سەباح و کاک سەعید جزیری" پارێزەر کە بتوانێ دەوڵەتی سوید هاوکاری بکات لە کەیسەکەیدا.
بەڵام بەداخەوە هیچ نەکرا.

شەهید فوئاد یاسین لە ڕۆژی 2021.9.3 لە ڕێگای شارباژێری سەخت دیار نەما و پاش شەش ڕۆژ تەرمەکەی لەناو ئوتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.
کاک سەباح یاسین دەڵێ:
کورد تیرۆری کرد.
هۆکاری سەرەکی تیرۆکردنەکەشی " ڕۆڵی شەهید فوئاد" ە لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەمووش دەزانین چ دەوڵەتێک دوژمنی گەورەی کورد و ڕۆژئاوایە.

ڕەوانی شاد و گۆڕی چراخان و یادی هەمیشە زیندوو بێت

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

پەیجی فوئاد یاسین لە کۆمێنتە:
به‌روار:  06/09/2025
16   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   32
کۆی سه‌ردان:   30687088