ئەمریکا ناکشێتەوە
ئهندامێکی دهستهی ڕاوێژكاریی سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە تێڕوانینی ترەمپ ئەمەریکا بەرژەوەندیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، دەشڵێت، ترەمپ پێداگیرە لە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا.
گابریێل سۆما، ئهندامی دهستهی ڕاوێژكاریی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی ئەمەریکا زۆر باش لەوە تێدەگات کە وڵاتەکە بەرژەوەندیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و زیاتر لە دوو هەزار سەربازی ئەمەریکی لە سوریادا هەیە، چونکە ئەگەر هەیە نەوتی ئەو وڵاتە لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا بگیرێت و ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆی.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەمەریکا پێداگیرە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە سوریا و تەواویی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەبارەی کورد، ئەو ئەندامەی دهستهی ڕاوێژكاریی دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەکرد، ترەمپ نایەوێت مافی کورد لە سوریا پێشێل بکرێت، هەروەها کورد هاوپەیمانی ئەمەریکایە و بە هاوبەشی یەکتر ڕووبەڕووی داعش بوونەوە، هەدوولا بۆ پاراستنی ناوچەکە بەردەوام دەبن و دەمێننەوە.
وتیشی، بوونی کورد زۆر گرنگە بە تایبەت بۆ پاراستنی ئاسایشی زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
شارپرێس
بهروار: 01/02/2025
37 جار خوێندراوهتهوه
|