تێ گەیشتنێک لە ترۆری سەلوان
هەرچەند قسەو باس خێری تیا نابینرێت  وئەمەێت تا بکرێت خۆمی لێ لابدەم . 
    بەلام بەحکومی ئەوەی  لە ستۆکهۆڵم  ئەژیم  نزیکم لە  روداوی کوشتنی پەنابەرێکی عێراقی  بەوەی ڕوداوەکە بوە بە هەوالێکی ناوەندی وڵات و جیهانی...
( سۆدەر تالیا)  شارۆچکەیەکە و لە ژێر شارەوانی ستۆکهۆڵم دا بوە بەگەرەکێکی شارەکە ، هاوشێوەی شارۆچکەی سەرچناری سلێمانی لەوێ دا لە ٨٠٪ خەڵکەکەیلە بێگانەوە پەنابەر پێکهاتووە زۆربەینای کریستیانە سریانەکانن .
سەلوان مۆمیکای تەمەن ٣٨ ساڵ  لەوێ و لە شەوی چوارشەمە ٢٩ جەنیوەری لە ناو شوقەکی ئەوێ دا لەکاتی سەرقاڵی بە ژیانی خۆیەوە لە بەگولە کوژرا ...
ئەو پەنابەرێکی کریستیانی عێراقی بو لەم چەند سالەی دوایی دا بێزار بوە لە ژیانە عیراقیەکەی و ەکو پیشە هەمو هەڵهاتویەکی ڕۆژهەڵاتی لە ڕێگەی قاچاخچیە کانەوە هاتوە بۆ ئەوروپاو ، ئومیدی خواستوە لە وڵاتی سوید بەپەنابەر وەربگیرێت ...
تا ئێرەی چیرۆکی هاوبەشی هەمو پەنابەرانە بەگەشتی و بەتایبەت پەنابەرە ڕۆژهەڵاتیەکان  ..
ئەوەی (سەلمان مۆمیکا) جیائەکاتەوە لە پەنابەرانی تر  هەوڵدانی بوە بۆ دروست کردنی ( کەیسی پەنابەری) بە جۆرێک بڕیاری دابینکردنی پەنابەریەکەی  بۆ مسۆگەر بکات ...
سەلوان بە پێی ئەوەی کریستیان بوە ، وەکو هەمو کریستیانەکانە  عێراقیەکان ئەکرا کەیسەکەی بەجۆرە بێت ( بەوەی ئەوان کەمینەیەکی چەوسێنراوەن لە ناو زۆرینەی عێراقی ئیسلامی دا ، زۆرینەی هەرە زۆری کریستیانەکانی عێراق بەو جۆرە (کەیس) پەنابەریەکانیان پێشکەش کردوە بڕێکی زۆریش ڕاستی تێدایەو ، دەوڵەتی سوید ئەو ڕاستیەکی بە پێوانەوەرگرتووە لەو ڕێ یەوە زۆرینەی کریستیانی عیراقی لەسوێد بڕیاری پەنابەریان بۆ دەرچووە ، بەجۆرێک کریستانە سریانەکانی عێراق بون بەبەشێکی هاونیشتمانی ئامێتەبوی ناوداری وڵاتی سوید یانەی وەرزشی خۆیان هەیەو پێگەیەکی ئابوری تایبەت بەخۆیان هەیە ،هەروەهاو گەرەکی سۆدەرتالیای ستۆکهۆڵم بە ناوچەیەکی داخراوی ئەوان ئەژمێردرێت ، لەوێدایە ( سەلمان مۆمیکا) ترۆر کراوە ..
بەلام بەهۆی قورسی پێداگرتن لە بڕیاری بون بە پەنابەری لەئەوروپاداو بەتایبەت لەوێدا ، کەسانی پەنابەر زۆر رێگەی نامۆو نەشیاو ئەگرنەبەر بۆ وەرگرتنی بڕیاری پەنابەری ..
کاتی خۆی بەوجۆرە نەبو ، بەنمونە لە خۆمەوە دەست پێ بکەم من لەسەرەتای ١٩٩٩ دا گەیشتمە وڵاتی سوید ، ئەوکاتە تەنها بەڵگەی سەلمێنەرت بخستایەتە ڕو ، بەوەی هاونیشتمانیەکی عیراقی  ژێر سایەی دەسەلاتی سەدام حوسەینیت ، وڵاتی سوید بێ کیشە مافی پەنابەری پێ ئەبەخشیت.. 
بەو هۆیەوە زۆرێک لە پەنابەرانی وڵاتانی عەرەبی و کوردی ئێرانی خۆیان بە عێراقی ئەخستە ڕو ، ئەوەش وای کردبو ، باری کەسە عێراقیە ڕاستەقینەکانی هەندێک سەخت و ئاڵۆز کردبو ، کاربەدەستانی سویدی بەئاسانی بڕوایان بەعێراقی بونی هەمو کەسێک نەئەکرد ..
 ئەو کاتانە سەدام حوسەین ئەو خێرەی بۆ پەنابەرانی سویدی ... 

کەیسی زۆر نامۆ تر هەبو بۆ وەرگرتنی پەنابەری ، لەوانە ( چەوسانەوەی سێکسی و جێندەری) لە ئەورپادا بەگشتی لەوید بەتایبەتی  کەیسێکی تری مسۆگەر کردنی مافی پەنابەری بو ..زۆر پەنابەری ناچار ڕی براوە پەنایان بۆ ئەبرد ، ئەویش کەسی پەنابەری نێرینە  بیسەلمێنێت ئەو کەسێکی (گەی) یان هاورەگەزباز ( هۆمۆسیکس )ە ، پەنابەری ئافرەت بیسەلمێنێت  کەسێکی سوحاقی  ( لیزبیان) ە یان  بەهۆی ڕوداوی نامسەوە هەرەشە لێکراوە .. 
ئەم ناڕاستی و درۆکردنانە ئوباڵی بەملی ئەو دەسەلات ستەمگەرو ملهورانەی وڵاتە ڕۆژهەلاتیەکانەوەیە ، بە جۆرێک تاکەکانی خۆیان برسی ئەکەن و مافیان زەوت ئەکەن و ئازاریان ئەدەن توشی درۆو بێ کەرامەتیان ئەکەن لە پێناوی مافی سادەی ژیان دا لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان ..
بەهەرحاڵ هەر تاکێک لە ملیونەها پەنابەری ڕۆژئاوا خاوەنی چیرۆکی تایبەتی سەرنجڕاکیشە ، دڵنیام ئەکاتە ملیونەها فیلمی پڕ فرۆشی هۆلیودی ..

بۆ ئەوەی تەماحی چیرۆکە زۆر و سەمەرەکانی پەنابەران دور مان نەخاتەوە ، ئەگەرێنەوە سەر بابەتی باسەکە ، چیرۆکی پەنابەری ( سەلمان مۆمیکا) یە ، سەلمان مۆمیکا پاش ئەوەی لە چەوسانەوەی ئاینی هەڵهات بو ،  دیارە داخ دڵگرانیەکی خۆی هەبوە لە ئاینە چەوسێنەرەکەی و هەروەها ترسی سنورداش و گەرانەوە ( دیپۆرت ) کردنەوەی بۆ ولاتی چەوساندنەوە دەردێکە توشی هەمو پەنابەرێکی گەیشتو ئەبێت  ، هەروەها کرانەوەی ڕادیکاڵی سویدی بەدیوێکی تردا پەنابەر توشی بەشەوارەکەوتنێکی داب و نەریتی ئەبێت ( کراش کلتور ) بەجۆرێک بیرو بۆچونە سونەتیەکانی پەنابەر لە گرێژەنە دەرئەکات ...
سەلمان مۆمیکا بۆ پەڕینەوە لەم گێژاو سەرگەردانیە بەکەیسێکی ئاسایی بەرگریکارو چەوساندنەوەی ئاینی دانەکەوتوە ،   بوە بەکەسێکی هێرش بەر بۆ سەر لایەنی چەوسێنەری..
وەکو بینیمان سەلمان ئەوپەڕی گرت بو  لە کاری سوکایەتی کردن بەپیرۆزی ئاینە سەردەستەکەی بەوەی سودی لە یاسای ( ئازادی ڕادەربڕینی سویدی) وەرگرت بو ــ سوید لەروی ئازادی ڕادەربڕینەوە بە پێشەنگێکی ولاتانی ڕۆژائاوا ئەژمێردرێت ــ  ، لەبەردەوامی سوتاندنی کتێبی پیرۆزی موسوڵمانان ، ڕۆژی پیرۆزی جەژنی ئاینی ئیسلامی هەڵبژاردو بەرامبەر شوێنی پێرزۆی قەرەباڵغترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم ئەو کارەی دوبارە کردەوە ..
بەجۆرێک  موسوڵمانانی ستۆکهۆڵمی نیگەران کرد جیا لە ئایندارە توندەکانی ئەوانەی بە پیناسەش موسوڵمان  بون وئەرکانیانی ئاینیان بەجێ نەئەهێنا هەستیان بە تانە لێدان ئەکرد ...
کار لەوێ دا نەوەستابو بوە هۆی ناڕەزایی وڵاتانی تری ئیسلامی و وەلامدانەوەیان بەجۆرێک وڵاتی سویدی و یاسای ئازادی ڕادەبرێنی خستە بەر ئەرکی بەرگی و بژاردنەوە ..
جگەلەوە هەڵوێست و وەلام دانەوەی  هەندێک ولاتی ئیسلامی گەیشتە سزادانی سیاسی و ئابوری وڵاتی سوید ، بەوەش ولاتێکی خاوەن رەفاهی سوید بەر زیادنی دۆڕاندنی  ملۆنەها کرۆن کەوت .. 
لەوێ دا تەنگژەیەکی لەم کاتانەدا بۆ وڵاتی سوید خوڵقاند کە هیچ پێوسیتی پێی نەبو بەتایبەت لەژێر باری هەرەشەی جەنگی ڕوسی و ئوکرانی دا بو ...
لەڕوی ئازادی بیرو باوەڕەوە سوید توشی نەهاتی لەبەرکێسانەوەی ئەو مافەهات و زیاتر خزمەتی بە ڕاسیست و تونذ ڕەوە راسترەکانی سوید کردبەتایبەت لە پەرەسەندن بەهێز بونی پارتی ( سڤاریا دیموکرات) ڕاستڕەوە دژە بێگانەکان ..
ئەمانە ڕوداوگەلێکن  لەسایەی ژیان و مانەوەی (سەلمان مۆمیکا) ... 
بەلام دوای ئەم ڕۆژانە ترۆر کردنی بەوجۆرەی ڕوی دا ، فەسلێکی ترە لە گۆڕانی دراماتیکی ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری سوید بەتایبەت هی پەنابەران و بنچینە بێگانەکانی ناو سوید و بەتایبەت موسوڵمانەکانی ، هیچ یەک لەوانە مژدەی خێربەخشی نابێت و فەسڵی بەهارێکە بۆ زیاتر گەشەکردنی تەوژمە ڕاسیست و ڕاستڕەوە پەڕگیرەکان ... 

ئەبێت لەم وڵاتەدا کەسەی  بێگانەو پێناسە موسوڵمان پشتێنی لێ توند بکاتەوە.
لە مەودوا و لەو نێوانەدا ، ڕۆژانیكی سەخت ئەگوزەرێت ...
...
حەمەسەعی باپیر
 ستۆکهۆڵم
به‌روار:  01/02/2025
50   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   160
کۆی سه‌ردان:   30479051