پێشمەرگایەتی دکتۆرایه.
ئەمە هەندێ بیرەوەری 1983 یه کە تەمەنمان 17 ساڵ بوو.
لە مانگی ئایاری 1983 پاش شەڕی قەڕناقە و پشت ئاشان ، ئێمە لە ڕێکخراوی دووی کۆمەڵە " کاک جەبار فرمان" بووین و لەگەڵ هێزەکەی مەڵبەندی دوو ، بە ماتۆڕی ئاوی لە تۆربەوە بردیانینە خدران، و پاش شەو و ڕۆژێک ڕۆیشتن گەیشتینە گوندی جەلی لە خۆشناوەتی.
من و" مام کانەبی" کادیری کەرتی قەڵادزێ پاش دەمەتەقێیەک و ماندوو خەوتین.
لە دەنگە دەنگی دوو کەسی ناو ئەو خانوە خەبەرم بوەوە کە لە ژێر گوێسەبانەکانی خەوتوبووین.
گفتوگۆی دوو پێشمەرگەی سۆسیالیست بوون، کە تەسلیم بن یان نا.
چووم بە " کاک جەبار فرمان" م ووت و پاشان " کاک عەلی بچکۆل" ی بەرپرسی مەڵبەندی دوو قورئانی بۆ خواردن بە ئامادەیی ئەنجومەنی جەلی .
من کە لەبەر دەرگاکە وەستا بووم، کاک جەبار فرمانی ڕەحمەتی ڕایکێشامە ئەولاوە.
دوو پێشمەرگەی سۆسیالیست هاتنە دەرەوە ، کە دوو کڵاشینکۆفێک و دەمانچەکەیان پێ بوو، تیپی 47 پیرەمەگروون لە دەستی منیان ڕاپسکاند و بردیان.
لە گوندی کانی کوردە من ماڵی " حەمە سوور" ی سۆسیالیستم سووتاند و " کاک ستار فرمان" هات تاقم و تفەنگەکەی لێکردمەوە تا نەسوتێم.
دواتر گەنجێکی کانی کوردە بانگی کردم و ناوی ژمارەیەک ئەندامی " جود" ی دامێ و منیش بە " کاک جەبار فرمان" م ووت، چووینە سەر ماڵێکیان کە شیوعی بوو، دەمانچەیەکی مەکاریۆفی هەبوو گرتمان.
چووینە کلکە سماق و "جەیش شەعبیەک" ی لێ بوو دەمناسی و لە ترسی جەبهە فیراری کرد بوو ، ماڵی خەزووری لە کلکە سماق بوو، چووم بە " کاک جەبار" م ووت و گرتی و کڵاشنکۆفێکی پێ کڕی و هەزار دیناریان لێسەند.
لە شەڕەکانی دوو مانگەی خۆشناوەتی " سێ کڵاشینکۆف و دوو دەمانچە بوو". ئەمەی کە من ئاگادارم.
هاوینی 1983 مەفرەزەیەکی سلێمانیمان کرد کەرتی تیپ" کاک ئاراسی حەمە لاو" مەفرەزەکەی شەهید " بابا تاهیر " جێگری تیپ و چەند دەوڵەمەندێکمان هێنا و چەند هەزار دینارێکی سویسریان لێسەندن.
پایزی 1983 گومرگی شۆڕش بووین لە بۆزان لەگەڵ " بەکر چاوشین" و چەند هەزار دینارێکی سویسریمان بردەوە بۆ مەڵبەند.
من تەنێک دوو تەن برنجی ئەمریکیم گرت و بە تراکتۆرێک ناردم بۆ حاجی مامەند.
لە شکانی سوپای ئێراقیش لە شاخی تالێر٫ 8 سەربازی ئێراقیم گرت بە 8 چەک" قەناسه و ئاربی جی و ئاربی کەی و کڵاشینکۆف" تەنانەت قەناسەکە ئەوەندە تازە بوو ناردیان بۆ مام جەلال.
لەم 8 سەربازە قازانجی من تەنیا قەمسەڵەیەکی موغاویری بوو کە بە زۆر لە سەربازێکی دهۆکیم سەند.
ساڵی 1983 لە هەڵەدن لەگەڵ " عەلی حسک" خەریک بوو لە ڕووبەڕووبونەوەیەک بە دەمانچە و کڵاشینکوف یەکتر بکوژین، ئەو ڕۆژەی قەناسەکەی دابانیش تەقەی له ناو هەڵەدن کرد، من و پێشمەرگەیەکی تر خەفەر بووین.
لە دوو مەفرەزەی سلێمانی جارێک کەوتینە کەمینی مولازم موحسین و جارێکیش بە دۆشکا تەقەیان لێکردوین.
کە گومرکیشً بووین لە بۆزان ئاربی جیان تێگرتووم، لە ڕێگای حاجی مامەندیش کۆپتەر ڕاویناوم.
لە کەمینی شەڕی براکوژی ڕزگارم بووە.
جا تۆ نامەیەکم بۆ دەنێریت و دەڵێیت بیرەوەرییەکانی تۆ هەمووی ساڵی 1983 یە ، ئاخر هاوڕێ ساڵی 1983 بە تەنیا 11 پارچە چەکم گرتووە و چەندین جار شەڕم لەگەڵ مەرگدا کردووە، بۆ من بڕوانامەی دکتۆرایە.
کە تۆ فریای پێشمەرگایەتی نەکەوتویت و لە ماڵی گەرم وگوڕدا کوردایەتیتان کردوە ، لە من بگەڕێ با سەد جار ئەم بیرەوەریانەم بگێڕمەوە، ئەوەندە ڕوو قایم مەبە ، خۆت هیچت نەکردووە و بە من دەڵێیت خەڵک هەیە زۆر زیاتری کردووە، ئەوە ڕاستە .
بەڵام بۆچی باسی یەک نەکەین ،تۆ هیچت نەکردووە و دەتەوێ منیش باسی نەکەم.
بۆ من ساڵی 1983 ساڵی چالاکی بوە و لەو ساڵەدا "شارباژێری سەخت و تەخت و دۆڵی جافایەتی و دۆڵی سەفرە و زەروون و ناوچەی ئالان و سەرکردایەتی " ناوزەنگ" و خۆشناوەتی و دەشتی هەولێرم تیا بینیووە.
جارێک " کاک جەبار یاوەر" پێیووتم:
دەچمە هەر شوێنێک تۆی لێیت.!!
بیرەوەریەکان تاڵ بن یان نا ئەوە ڕاستیەکەیە کە گێڕاومانەتەوە، شەڕی براکوژی خەجاڵەتی گەورەیە، بەڵام ئەوانەی بەعس هەموو تەمەن شانازی پێوە دەکەم.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 01/02/2025
42 جار خوێندراوهتهوه
|