جەنەڕاڵ مایکل ئێریک کۆرێڵا لەگەڵ هەسەدە لە سوریا کۆدەبێتەو

فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ مایکڵ ئێریک کوڕێڵا گەشت دەکات بۆ سوریا و لەگەڵ سەرکردە سەربازیی و سەربازەکانی ئەمەریکا کۆ دەبێتەوە و هەروەها لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیشدا کە هاوپەیمانی ئەمەریکان لە شەڕی دژ بە داعش، کۆبووەوە.

مەبەست لە کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی هەڵمەتەکەی دژ بە داعش و هەوڵەکان بووە بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆریستییەکە لە ناوچەکەدا و هەروەها تاوتوێی دۆخی ناو سوریاشیان کردووە.

کوڕێڵا سەردانی کامپەکانی هۆل و ڕۆژی کردووە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو کامپەکە زیاتر لە 40,000 ئاوارەیان تێدایە و زۆرێکییان پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە. کامپەکان مەترسی ئەوەیان لەسەرە نەوەی دواتری داعش دروست بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا 9000 داعشی بیانی لە 50 وڵاتی جیاوازەوە هێشتا لە دەیان زیندانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا لە سوریا زیندانیکراون.

جەنەڕاڵ کوڕێڵا جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە گەڕاندنەوەی دانیشتوانی کامپی هۆل و ڕۆژ بۆ وڵاتەکانی خۆیان. جەنەڕاڵ کوریلا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بۆ گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتانی خۆیان تاوەکو بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدرێت.

کوڕێڵا وتی " گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو کلیلی تێگەیشتنە لەو ئاستەنگ و دەرفەتانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی سەربازان و هاوبەشەکانمان دەبنەوە. سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە ئەرک و گەلەکەمان و بەردەوامیدان بە شکستهێنان بە داعش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکە و دەوروبەریدا."

سەرچاوە/ماڵپەری سێنتکام

دەنگی کوردی ئەمریکا

به‌روار:  17/01/2025
56   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   886
کۆی سه‌ردان:   30429309