ئیسرائیل نەڵێ نابارێ
ئەم چیرۆکە ڕاستیه، دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان چەند فەردەیەک کەلوپەلی بارەگایان پێیە و له ماڵێک دەبن.
کاتەکە زستان دەبێ و شەو ڕادیۆی ئیسرائیل دەکەنەوە، تا بزانن ئاو و هەوا چۆنە.

خانەخوێکەیان پەلەیەتی زوو بیانگەیەنێ و بڕۆن.
بەیانی زوو هەڵیان دەسێنێ و نان و چایان دەداتێ و دەڵێ بابڕۆین.
ئەوانیش دەڵێن: ئیمشەو ئیسرائیل وتویەتی بەفرێکی زۆر دەبارێ و ئاو هەوا ناخۆش دەبێ.

خاوەن ماڵەکەش دەڵێ: ئیسرائیل گوی خوارد، میکایل بە قامچی نەیبارێنێ هەر نابارێ.

کابرا بارەکەیان لە دوو ئێستری خۆی بار دەکا و دەکەونە ڕێگا.
پاش کەمێک دەکاتە بەفربارینێک بە گەردەلولەوە و ئێستری پێشەوە بە بارەکەوە لە شاخێکی بەرزەوە هەڵدەدێرێ  و خلۆر دەبێتەوە.
ئەمانیش لە ترسا و بە پەلە پروزێ ، بە ئێستری دووەمەوە دەگەڕێنەوە ماڵەکە.

پێشمەرگەکان لە شەرما هیچ ناڵێن، خاوەن ماڵەکەش لەبەر خۆیەوە دەڵێ:
وەڵا ئیسرائیل نەڵێ دەبارێ ، بە هەزار میکایل نابارێ.
***

خوا هەموو دەرگاکان پێکەوە داناخات و بەندەی خۆی لە بیر ناکات ، ئەوەتا بەرامبەر هەبوونی دوژمنێکی گەورەی وەکو سوڵتانی  تەقسیم ، ئیسرائیلی بۆ کورد ناردووە.

با ئۆردوی .گ.ا.ن هەر گوو بخوات ، وەڵا ئیسرائیل پشت نەکاتە ڕۆژئاوا ، بە هەموو جاعش و داعشی دنیاوە دەبێ تا ئەتۆپێ هەر بوەڕێ.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  17/01/2025
40   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   982
کۆی سه‌ردان:   30428854