من نیشتمانێکم هەیە
کوردستان!
من نیشتمانێکم هەیە، تەلیسمی گەردوونە
لە قەڵادزێدا ئەیکوژن و بەڵام لە ئامەددا زیندوو ئەبێتەوە.
لە هەڵەبجەدا سەری ئەبڕن و بەڵام لە کەرکووکدا ئەژێتەوە.
لە هەولێردا لە قەنارەی ئەدەن و
لە ورمێدا بەرزەوپێ ڕاست ئەبێتەوە.
من نیشتمانێکم هەیە حەوت پەراسووی
لە هەموو نیشتمانەکانی دیکەی ئەم دنیایە زیاترە
نە قەوارە و نە حاڵ و نە ماڵ و نە چەتر و نە شوورە و
نە ئەندامە لە کۆمەڵی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و
نە پولێکی هەیە لە سندوقی دراوی دەوڵەتاندا و
نە ئاڵا و نە زرێپۆش و نە فڕۆکە و
کەچی ماوە و کەچی ئەژی و کەچی هەیشە!
شێرکۆ بێکەس
بهروار: 17/01/2025
17 جار خوێندراوهتهوه
|