جۆلانی و سەگەکەی کابرا.
جۆلانی و سەگەکەی کابرا.
کابرایەیەک سەگێکی هەوشار دەباتە ماڵەوە ، یەکەم ڕۆژ قەپێک لە ژنەکەی دەگرێت و دەیکوژێت.
لە پرسەکەدا هاوڕێیەکی پیاوەکە دەچێتە لایەوە و دەڵێ:
هەتیو تۆ کەی ئەوەندە خزمت و هاوڕێت هەبووە، پرسەکە بەر ناکەوێت.
ئەویش دەڵێ: خزمی چی؟
هەموو هاتوون سەگەکەم لێبکڕن.
***
کە ئەمریکا و ئیسرائیل بە " ئۆکەی پۆتین" بەشاریان قەلفڕکرد و " جولانی" یان خستە شوێنی، جۆلانی بەرنەئەکەووت و ڕۆژانە لە چوار قوڕنەی دونیاوە سەردانیان دەکرد.
هەرچی جاعشی دونیایه حاڵیان لێهات و کەوتنە هوتاف بە ئەردۆغان و قەتەردا.
****
زۆربەی وڵاتە ئەوروپیەکان بە " هاکان فیدانی" خائین و میتەوە ، بۆ گەڕاندنەوەی ملیۆنەها پەنابەری سوری دەچوون.
بۆ کورد سەردانەکەی " وەزیری میت" دوژمنانەترین و مەترسی ترین سەردان بوو.
جۆلانی سەربازێکی گەمەی شەترەنجە و لە نێوان ئیسرائیل و تورکدا دۆش داماوە، دڵی له ئەستەنبوڵە و گیانی بەدەست ئیزرائیلی ئیسرائیله.
***
باپیرانی کورد بە ئەزموونی خۆیان فەلسەفەی ژیانیان نەخشاندووەو فەرموویانە:
زاوایەک زاوایەمبە دەمانچەکەی خۆت تەقەت کردبێت.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 18/01/2025
53 جار خوێندراوهتهوه
|