بەندیخانەی ئامــــــــــــــــەد
*** دایك: لە زیندان، کوڕەکەم هیچی پێوە نەمابوو، تەنها سەرێک مابوو لەسەر جێگەکەی. چاوی نەیدەبینی. کاتێک سەردانم کرد، چاوی کردەوە، نەیدەبینی، وتم جەمالەکەم چۆنی؟
وتی؛ دایکە تۆیت؟ دەنگت بەرزکەرەوە...
دەنگم بەرزکردەوە و وتم؛ جەمالەکەم چۆنی؟
وتی؛ زۆر باشم دایە.
وتی؛ دایە زۆر ئازایت.
وتم؛ ئەوەی کە ئازایەتی پێبەخشیوم وتەکانی کوڕەکەمە!
وتی؛ دایکە لەدوای من مەگری، با نەڵێن جەمال دایکی خستە گریان.
بەڵێنم پێدا کە بۆ مردنی ئەو نەگریم.
دایك: بۆ بگریم؟ هاوڕێکانی خۆشبن.
*** بەڕێوبەری زیندانی ئامەد، بە دایکی یەکێك لە زیندانییەکان، کە لەبەردەم زیندانەکەدا لەناو قوردا بۆ زانینی چارەنوسی کوڕەکەی وەستاوە، دەڵێت:
دایە، سەیری ئەو منداڵانە بکە، چۆن تۆشیان پەرێشان کردووە.
لەبری ئەمە بەردێکت ببوایە باشتر نەبوو؟
دایکەکەش دەڵێت: ئەگەر دایکەکان بیانزانیایە چییان دەبێت، دایکی تۆ چۆن رێگەی بەخۆی دەدا تۆی ببێت؟
- یادەوەریییەکانی 1980-1984ی بەندیخانەی ئامەد
یەکێک لە 10خراپترین بەندیخانەکانی جیهان.
وەرگیراوە
بهروار: 12/01/2025
54 جار خوێندراوهتهوه
|