پاسپۆرتەکەی هانس دوبەی و پاسپۆرتەکانی ئێمە.
هانس دوبەی چەپێکی ئەڵمانی بوو لە مالمۆ دەژیا، سەردانی شاری ئامەدی کردبوو، میتی تور.ک کە زانی بوویان دۆستی خەباتی باکوورە سنوورداشی سویدیان کردەوە و ، دەوڵەتی سویدیش پاسپۆرتەکەیان لێسەندەوە.
ساڵانی دوو هەزارەکان مانگانە لە شەقام و گۆڕەپانەکانی شاری مالمۆ ،لەگەڵ گروپێکی چەپی سویدی خۆپیشاندان و چالاکیان دژ بەسەردانی تورکیا دەکرد، و هانی خەڵکیان دەدا بۆ گەشت کردن نەچنە تورکیا، چونکە دەوڵەتی تور.ک بەپارەی تۆریستی ئەوروپا چەک دەکڕێت و کوردی باکووری پێ قڕدەکات.
سێ بەشی کوردی هەندەران بە هۆی " کوردبونمانەوە" پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی ئەوروپی وەرگرتووە و هەمووشمان دەزانین، کە " ئەردۆگان بارتەقای کەمال ئەتاتورک " ش.ە.رە.ف سستە و بە ترەمپی ووتووە " یەک کوردی باش هەیە ئەویش ئەوانەن کە مردوون" ، کەچی ساڵانە لەبەر خاتری " چەند سەد دۆلار" ێک هەرزانتر بە خەتی تورکی سەردانی کوردستان دەکەینەوە و زۆریشمان بۆ گەشت دەچینە تورکیا و پارەکانمان دەکەینە گیرفانی جەندرمەی تورکەوە کە بۆ سەربڕینی " کوردی باکوور و ڕۆژئاوا" لە ئێستادا پڕ چەک دەکرێن..
بایکۆتی هەموو شتێکی تورکی بەرخۆدانە و شۆڕشە و بە پێچەوانەش لیستنەوەی خوێنی ئەو چەقۆیەیه کەپێی سەردەبڕێین.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
کورتەیەک لە باسی " هانس دوبەی" لەم لینکەدایە:
کلیکی ئێرە بکە
بهروار: 11/01/2025
37 جار خوێندراوهتهوه
|