هێشووی 17 ساڵ دایکی دایکی بوو !!!
چیرۆکەکانی دوای مردن هەموویان بەسوێن، وەلێ هەندێک چیرۆک لەوانی تر جیاوازترن، سەلام پیاوێکی کزۆڵەی برۆ تێکنراوی ماندوو، کە دەیبینی لەچاوانیەوە هەزار ئاهو حەسرەت دەخوێنیتەوە، یەکێک لەو دەیان چیرۆکە ونانەی لەدۆستانی ئاشکرایە، نەخۆشکەوتنی هاوژینەکەی بەفرین خانە، کە یەکێکە لەتوشبووانی"  نەخۆشی شێرپەنجە و بەهۆیەوە لەماوەی ساڵێکدا دووبەش لەجەستەی بڕدرا کەبەشێکن لە ناسنامەی ژنێتی🥲 
ئیدی ڕۆژ بەڕۆژ نەخۆشیەکەی هێزی لێ دەبڕی...
 لەونێوەندەدا سەلام تەنها هیوایەک بۆ یارمەتیدانی هاوژینەکەی و کاروباری ماڵەوە شکی دەبرد هێشووی کچی بوو کە تازە چوبوە ناو حەڤدەهەمین بەهاری تەمەنەوە ...
دایکی هێشوو لەجیاتی ناوی کچەکەم، پێی دەگووت دایکەکەم !!!! 
چونکە هێشوو لەهەموو کات و ساتێکدا لەگەڵ خەم و ئازارەکانی دایکیدا دەژیاو لێی دورنەدەکەوتەوە، بەڵام بەداخێکی گرانەوە هێشوو بوو بەچیرۆکێکی پڕ تراژیدیاو توشی نەخۆشیەکی کتوپڕ دەبێت، تەنها لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا گیانی پاکی دەسپێرێ و چیتر دایکی دایکی نامێنێ 🥲🥲🥲
ــــــــــــــــــــــ
یااللە بیخەیتە بەهەشتی بەرینی خۆت و ئارامی بەو باوکە هەناسە ساردەی ببەخشیت و شیفای دایکە نەخۆشەکەی بدەی 🤲 ٲمین.

هێمن چنارنەیی
به‌روار:  04/01/2025
53   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   66
کۆی سه‌ردان:   30394631