زیندانی و ژنەکەی 🤣🤣

پیاوێکی سوری دوای 15  ساڵ لە زیندانی سیدنایا ئازاد دەبێ.
 کاتێک ئەگەڕێتەوە ماڵەوە تەماشا ئەکات ژنەکەی شوی کردۆتەوەو مناڵێکیشی هەیه، ئیتر ژنەکەی ڕوی تێ ئەکات ئەڵێ پیاوەکە :
ببوورە بۆ ئەوەی کردم ئێمە وامان زانیبوو مردویت، لەوێدا ھەمووان چاوەڕێ ئەکەن پیاوە زیندانیەکە دەستیان لێ بوەشێنێ.
 کەچی کابرا سوجدە ئەبات و لەسەر ئەژنۆ ئەکەوێ ئەڵێ خودایە سوپاس بۆ تۆ کە ئەمڕۆ دوو جار ئازاد بووم 

تێبینی: ھەر ھاورێیەک کە پێی وایە نیعمەتی گەورە لە پرۆسەی ھاوسەرگیریدایە، دەتوانێ روکاتە ریپلەی ژێر ئەم بلاوکراوەیە تا ئێمەش چوار ھەزار نیعمەتی سەلتی بۆ بژمێرین 

خولاسەی کەللام: تۆ چوار سەلتی ڕاقیم بۆ تاگ بکە کە لەو ژیانە بێزار بێ، تا من سەدو پەنجا کەست بۆ تاگ بکەم کە پارەی بە سیسەمی 2 نەفەری یاوەو کاڵەک بە ئەژنۆ دەشکێنێ 

جاران ئەیان وت زستان بەبێ ژن بەڕێ ناکرێ، ئێستا قەمسەڵە ھاتووە حەفتا ھەزاری پێ ئەیەی لە ژێریا قورقوشم بتوێنەوە .

کەواتە، یان سنگڵ بە یان بمرە.
بژاردەی سێیەم بونی نییە...

وەرگیراوە
به‌روار:  06/01/2025
83   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   245
کۆی سه‌ردان:   30399109