ماکرۆن دەڵێ : بەڵێن بێت پشت لە کورد ناکەین 🇫🇷💙

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دڵنیایی دەداتە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەسوریا پشت لەکورد ناکەین"، ده‌شڵێت:"کورد ڕوبەڕوی داعش بونەتەوە".

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەپه‌یامى کۆبونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەرەنسا، باسی لەدۆخی ئێستای سوریا، شەڕی غەززە، شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیاو چەندین پرسی دیکە کردو وتى:"بەڵێن بێت پشت لەکوردانی سوریا نه‌کەین‌و هاوسۆزبین لەگەڵیاندا، کوردەکان ڕوبەڕوی گروپە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتی داعش بونەتەوە".

سه‌باره‌ت به‌پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریاش، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا وتویه‌تى:"فەرەنسا لەپرۆسەی دورمەودای ڕاگوزەری سوریادا یاوەر دەبێت تاوەکو سوریایەکی ئازادو سەروەر کە ڕێز لەفرەچەشنی نەتەوەیی‌و سیاسی‌و تائیفی خۆی بگرێت؛ دابمەزرێنرێت".

ماکرۆن لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران، جەختیکردەوە، "ئێران ئالنگاریی سەرەکیی ستراتیژی‌و ئەمنییە بۆ فەرەنسا، ئەوروپییەکان‌و هەموو ناوچەکە".

شارپرێس

به‌روار:  06/01/2025
83   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   412
کۆی سه‌ردان:   30399706