لیوا شێرزاد

ئەیلولی 2024
مانگی سێبتەمبەر سەردانی کوردستان و سلێمانیم کرد.
خزمێکم هات و ووتی: تۆ ناوت لە لیستەی مووچە هەیە.
بە خزمێکمیان ووتبوو:
شێرزاد بە لیوا خانەنشینە بۆیە ئەوەندە لە سوید  هەڵدەسوڕێ.

من لە ساڵی 1979 وە کە تەمەنم 14  ساڵ بووە ، 10 جار ڕامکردوە بۆ پێشمەرگایەتی و لە تەمەنی پێشمەرگایەتی زۆر جار زۆرانبازیم لەگەڵ مەرگ کردووە و ، بەختم هەبووە کەماوم.

لێرەش لە مالمۆ چەند ساڵێ بەرپرسی کەرتی مالمۆ و بەرپرسی لیژنەی  پێشمەرگە دێرینەکانی مالمۆ بووم .
بەڵام علوج نیم و  بە " ڕائید و نەقیب" ی گەوادی خانەنشین نەکراوم.

پاش خزمەتی " چوار ساڵ مامۆستایی" و دەیان ساڵی "  پێشمەرگایەتی و ڕێکخستنی کوردستان و ئەوروپا"  بە"  پلە پێنجی نائیب زابت" خانەنشین کراووم.
منەتیان بە گوونی ئێوە گەر نەیبڕن.

وێنەکە لەگەڵ شەهید هاوڕێ جەبارە.

شێرزاد عەزێز
مالمۆ
به‌روار:  06/01/2025
81   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   175
کۆی سه‌ردان:   30399039