هەولێریات رۆنگساید
جاران گەنجانی مه لۆ رابواردن دەچوونە عەفەک و سەحاجی ، ئێستا گەنجی سەحاجی وعەفەک و بەسڕەو عیمارەش دێنە گوندی لبنانی هەولێر لۆ رابواردن !.
جاران پۆلیس لەکۆران وبازاڕەکان شەو حەڕەسیاتی ماڵ و دوکانی خەرکی دەگرت ، ئێستا پۆلیس حەڕەسی مارو مەزرەعەکانی دزە گەورەکانە !.
جاران مودیری دائیرە دەرکەی کراوە بوو یەک فەڕاشی هەبوو ، ئێستا بە سێ ئیستعلامات ناگەیە لای خانمە سکرتێرەی سەید المدیر !.
جاران درۆ زۆر عەیب بوو ، کەسەک درۆزن بایە لەناو موجتەمەع سووک وچرووک دەبیندرا ، ئێستا گچەکەترین مەسئول گەورەترین درۆزنە !.
جاران مەسئولی گەورە نەجیبزادە بوو ، دەستی لۆ پارەی حەڕام نەدەبرد ، لۆیە مندارەکانیشی نەجیبزادە بوون ، ئێستا مەسئول دزو حەڕامخۆرە ، لۆیە مندارەکانیشی حەرامزادەنە !.
جاران جاش و موستەشار نزمترین کەسایەتی ناو موجتەمەع بوون ، ئێستا جاشەکان تەقاویتین بە روتبەی عەقیدو عەمید ، موستەشارەکانیش دەستەڕاستی مەسئولە گەورەکانن !.
جاران زۆربەی ئەندامی حزبەکان ئینسانی شۆڕشگێرو خۆراگری ناو زیندانەکان بوون ، ئێستا زۆربەیان ئینسانی ساقیت وبەڵتەچی وشەقوەشێن وخوێری سەرجادەکانن !.
جاران سەرکردەی حزب لەخزمەتی قەزییە میللەتەکەیدا بوو ، ئێستا زۆربەیان بەکرێگییراوی وڵاتە بێگانەکانن !.
جاران شار بە خەرکە رەسەنەکەیەوە جوان بوو ، ئێستا بێگانە داگییریان کردیەو خەرکە ڕەسەنەکەش وەکی گەڵای پاییز هەڵدەوەرێن !
ئەوجا کە قسە دێتە قسەش دەرێن وڵاتمان پێش کەوتیە !. ئەوە پێشکەوتنە یان رۆنگساید چوونە ؟؟!!!.
باقی وەلسەلام ..
نوسینی : شێرزاد شێخانی
بهروار: 19/06/2023
285 جار خوێندراوهتهوه
|