ئایشێ من لەدواوە داومە 🤣
تازه ئۆتۆمبێله پاسه‌كان كه‌وتبوونه ناو شاری سلێمانی بۆ هات و چۆكردنی خه‌ڵك به‌ناو شارا ، كابرایه‌كی (مڕانه) یی له‌گه‌ل ژنه‌كه‌یا هاتبوونه سلێمانی و سواری پاس بووبوون ،
وا ڕێكه‌وتبوو ژنه‌كه له پێشه‌وه دانیشتبوو مێرده‌كه‌ی له به‌شی دواوه ،
كابرای مێرد پاره‌ی هه‌ردووكیانی دابوو ، پاسه‌كه‌ش پڕببوو له خه‌ڵك .
له‌و ناوه‌دا كابرا هه‌ستا و به‌ده‌نگی به‌رز بانگی كرد له ژنه‌كه‌ی :
(ئایشێ! ئایشێ! من له دواوه داومه ، ئیتر تۆ له پێشه‌وه مه‌یده !).
ڕشتەی مرواری
بهروار: 11/06/2023
344 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|