من قبووڵمە گوونی ئەو بم
کابرایەکی باج ( زەریبە) ئەچێ بۆ سەرگەڵوو ، لە دیوەخانێ دانیشتووە و تا باجی ڕەز و باخەکانیان لێ وەربگرێ ، ئەوانیش داوا دەکەن کە خاتریان بگرێ .
کارمەندی باجەکە پیاوێکی فیز زلی قسە ڕەق دەبێ و بەفیزەوە دەڵێ هەر ئەوەیە کە دەیڵێم.
میوانێکی سلێمانی لەوێ دەبێ و بە کارمەندەکە دەڵێ :خاتریان بگرە ، ئەمانیش گوناحن و چاوێکت لییان بێ .
.کارمەندەکەش دەڵێ:جا تۆ حەقت چییە ، دەڵێی گوونمی.
سەرگەڵوویەکان زۆریان پێ ناخۆش دەبێ و میوانەکەیان کە پیاوێكی بەڕێزە لایان و بەو شێوەیە قسەی ناشرینی پێ بووترێ و بەشەرمەوە بە میوانەکەیان دەڵێن: میرزا گوێ مەدەرێ ئەم کارمەندە گاڵتەچیە و هەر بۆ خۆشی ئەو جۆرە قسانە دەکات.
میوانەکەش دەڵێ : قەیناکات من قبوڵمە گوونی ئەوبم ، بەشەو لەسەر کنی ژنەکەی بم و بەڕۆژیش لەسەر کنی خۆی ، بۆ خراپە.
کارمەندەکە لەتەریقیدا ئەڕوات بەبێ ئەوەی باچ و پارەیان لێ بسەنێ.
ڕشتەی مرواری
بهروار: 24/12/2022
508 جار خوێندراوهتهوه
|