وتاره‌كان
بەپەلە : دوای رۆژئاوا نۆرەی باشوورە
 کامیل ژیر

ئەگەر تا دوێنێ ئەوە نەزانرابێ، ئەمڕۆ گومان لەوەدا نەماوە کە داعش ڤایرۆسێکە بۆ لەناوبردنی هەموو کورد. دوای رووداوەکانی 10/6/2014 ئیتر داعش وەک کێشەی لەگەڵ شیعە نەمابێ، کەوتە پەلاماردانی کوردستان ! رووداوەکانیش ئەوە ئەگەیەنن کە هەر لە بنچینەدا رێکەوتنێک لەنێوان داعش و بەغدادا هەبووبێ بۆئەوەی سوپای عێراق لەنزیک سنوورەکانی کوردستان، بەبێ بەرگری، چەکەکانیان رادەستی داعش بکەن! بە بەڵگەی ئەوەی هەموو جەنەراڵ و سەربازەکانی عێراق بە سەلامەتی گەڕانەوە بۆبەغداد! بێئەوەی هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵدا بکرێ یا سزایەک بدرێن! لەکاتێکدا نەک هەر پێشمەرگەیەک، بەڵکو هەر کوردێکی سڤیلیش بەردەس داعش کەوتبێ، سەری لەلەشی جیاکراوەتەوە، شنگاڵ بۆ نموونە. دوای شنگاڵیش پلانی گرتنی هەولێری پایتەختیان داناو لێی نزیکبوونەوەو ئەگەر فڕۆکەکانی ئەمریکا بە فریاد نەهاتنایە، هەولێر ئەبوو بەشنگاڵی دوەم!
کەواتە شەڕی داعش لەئێستادا لەگەڵ کوردە نەک لەگەڵ بەغدادو دیمشق. جا هەر وەک چۆن سەگ بە زەبری کلکی ئێسقان ئەشکێنێ، ئەوا گومان لەوەدا نەماوە کە داعشیش بە پشتگیریی ئەنکەرە بەپلەی یەکەم ، دیمشق و بەغداد بەپلەی دوەم، ئەو شەڕە لەگەڵ کورد ئەکا. ئەگینا بۆچی داعش دوو مانگ ئابڵووقەی ئامرلیی تورکوماننشین ئەداو نە ئەیگرێ و نە گوللەتۆپێکی بۆئەهاوێ و دواییش بە ئاسانی بەجێیدێڵێ؟! جگەلەوە، ئەو رەشەکوژیەی داعش لەگەڵ کوردی ئەکا، لەگەڵ مەسیحییەکان ئەوەی نەکردوە!!
ئنجا ئەو شەڕە سەختەی ئێستا داعش لەگەڵ رۆژئاوای کوردستانی ئەکا، چ پەیوەندییەکی بە خەلافەتی ئیسلامییەوە هەیە!؟ یا چ پەیوەندییەکی بە شەڕی سوننەو شیعەوە هەیە!؟ کوردانی رۆژئاوا نە کافرن و نە شیعەن! کەواتە شەڕەکە شەڕی قەلاچۆکردنی کوردەو هیچیتر! قەلاچۆکردنی هەموو کورد، بەڵام بە نۆرە. دوای رۆژئاوا نۆرەی بەشەکانیتری کوردستانە چۆنیان بۆڕێکبکەوێ، ئەشێ دوای رۆژئاوا نۆرەی باشوورو دوای باشوور باکوورو ئنجا رۆژهەڵاتیش! کەواتە گەوجی و گەمژەییە ئەگەر لەهەموو کونجێکی کوردستانەوە، بەپەلە بەهانای رۆژئاواوە نەچن، بەتایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا خاوەنی چەکی کاریگەرەو پشتگیرییەکی نێودەوڵەتیشی هەیە. یا ئەگەر بە دەستیاویشبێ، رۆژئاواو باکوور، لەماوەی چەند مانگی رابوردوودا، کەمیان نەکردوە بۆ بەرگری لەباشوور! 
دوو سەدە لەمەوپێش (ئەفسەری رووسی- پی.ئاواندانوو ئەڵێ: هەست و هۆشی نەتەوایەتی کورد هێجگار کزە. بۆنموونە، لە شەڕی نێوان ئێمەو هەر تیرەیەکی کوردا، تیرەکانیتر تەماشاچیبوون، تا نۆرە ئەگەیشتە سەر ئەوانیش. هیچ بیریان لەوە نەئەکردەوە بەهانای هاوڕەگەزەکانیانەوە بچن. هەندێجار لەڕکی یەکدی، یارمەتیی ئێمەشیان ئەدا!)
با ئەو بێ هەست و هۆشی نەتەوەییە بەسبێ. با لەوەزیاتر بە داگیرکەرانی کوردستان نەخەڵەتێین. با بەهانای یەکدییەوە بچین .  


  
به‌روار:  19/09/2014
414   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

ژنێک بە بەرد ماتۆڕ سوارێک ڕاودەنێ

سلێمان هەڵشۆیی خەریکی گوون فرۆشتنە

کوژرانی ئوم فەهد ژنە ناسراوی سۆسیال میدیا لە بەغداد

یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿

کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   647
کۆی سه‌ردان:   29266904