وتاره‌كان
دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه‌
 عیماد عەلی

دوور له‌م مشتومره‌ بێ قازانجه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناكۆكی قوڵكه‌ره‌وه‌ی ده‌نگێكی كه‌م لێره‌و كورسیه‌كی زۆر له‌وێ و له‌ دیدی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دووری زۆر بڵاوه‌ی په‌رشوبڵاوی كه‌سێكی ناكامڵ بیر بكرێته‌وه‌، ئه‌م بێنه‌و به‌رده‌ی ئه‌مرۆ زۆر بێ تام و بێسوود زه‌ره‌مه‌ند دێته‌به‌رچاو له‌چاو قازانجی بیری ستراتیجی دوور له‌ هه‌ڵه‌شه‌یی  و ره‌فتاری فه‌ریكه‌ سیاسی و خه‌ڵكی سه‌ره‌رۆی هه‌ردوو لایه‌ن یه‌كێتی و گۆران. به‌ڵێ ده‌كرێت به‌ هه‌ندێك هه‌نگاوی دڵسۆزانه‌ی ستراتیجی یه‌كێتی و گۆران، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، زۆر شت نه‌ك بۆ هه‌ردوولایه‌ن به‌ڵكو له‌ كوردستان بگۆرێت و ده‌شێت به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روون  برۆن، باشترین رێگه‌ سه‌ره‌تا وه‌لانانی ئه‌م قیروقار و ململانێی كه‌سیه‌یه‌ به‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌، چۆن؟
هه‌ردوولا و به‌ قوربانیدانی زۆرێك عه‌قڵمه‌ندی نێو هه‌ردوو حزب و به‌دوور له‌ ئه‌و منجه‌منج و ناكۆكیه‌ زۆر ته‌سكانه‌ رووه‌ و ره‌فتاری چاره‌نوسسازی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ ی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زعه‌كه‌ و به‌خۆداچونی هه‌ردوولا، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت هیچیان ناتوانن ئه‌ویتر بسرنه‌وه‌ و ته‌نها ناكۆكیان له‌سه‌ر ئامانجی ته‌سكی كه‌سیه‌ و زۆرێك له‌ عاقڵانی ریزی هه‌ردوولا جیاوازی به‌رچاو له‌ نێوان هه‌ردولا نابینن جگه‌ له‌ رق و كینه‌ی بچوكی خه‌ڵكی كورتبین.
گه‌نج و لاوانی هه‌ردوولا تا ئێستا تێیاندا ماوه‌ به‌ بۆچونی خه‌ڵكه‌ باڵا ناكۆكه‌كان گۆش نه‌بووبن و بتوانن ترسناكیی گه‌وره‌تر له‌ جیاوازی  و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ببینن. بۆیه‌ بازدان به‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ كورته‌ی هه‌وراز و نشێویی نێوان هه‌ردوولای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوور له‌ خوێندنه‌وه‌ی واقعه‌كه‌ به‌ روونی له‌ لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌، وای كردووه‌ ته‌مێكی خه‌ست به‌رچاوی زۆرێك له‌ هه‌ردوولا بگرێت و وا ده‌زانێت ته‌نها به‌ نه‌یاری و دژاپه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی سیاسه‌ت ده‌كرێت و به‌ دوور له‌ خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی پێویستی قۆناغه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كوردستان به‌گشتی و گوێ نه‌دان به‌ نیاز و ئامانجی خه‌ڵكی تری لایه‌نی تركه‌ له‌ بۆسه‌دایه‌ ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بدات به‌ ئه‌رزدا.
هه‌نگاوه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ ئاینده‌خوازه‌كاین ئه‌م دوولایه‌نه‌ به‌ چی ده‌بێت و كێ ده‌یكات؟
با هه‌ردوولا و خه‌ڵكی زۆر عاقڵی دوور خوێندنیان تێدایه‌ به‌ ئه‌سپایی و دور له‌ چاوی كه‌سی هه‌لپه‌رست و كامیراش دانیشن و له‌م قۆناغه‌ ده‌ربچن و ئاسۆ فراوانه‌كه‌ ببین وبا بزانن به‌ كرده‌وه‌ چی بكرێت باشه‌؟
 هه‌نگاوی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌؛ هه‌ردوولا كۆنگره‌ بگرن و هه‌وڵی گۆرانكاری له‌و پاسه‌وانه‌ كۆنانه‌ بده‌ن و با ئه‌وانه‌ی میانره‌وی گه‌نج و نه‌وه‌ی سێیه‌می هه‌ردوولا زۆرینه‌ بن بۆیه‌ ئه‌و  كاته‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا زۆر شتیان پێ ده‌كرێت.
به‌ نزیكبونه‌وه‌ و تا راده‌ی یه‌كگرتن به‌ ئارامكردنه‌وه‌ و دوورخستنه‌وه‌ی گری ئاگری دووبه‌ره‌كی و ئاشوبه‌، له‌ كاتێكی زۆر رووگیرانه‌ی وه‌ك ئه‌م قۆناغه‌ كوردستان كارێكه‌ كه‌ كوردستان هه‌مووی به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش به‌ پیاوی خه‌باتگێری له‌خۆبردووی هه‌ردوولا ده‌بێت نه‌ك به‌ زۆرێك سیاسیه‌كانی ئێستای هه‌ردوولای خاوه‌ن كۆنه‌قین و دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر ناكۆكی پروپوچی كاتی و ته‌سكبینی شه‌خسیی دوور له‌ فكر و بیرو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كوردستان.
گه‌روه‌یی هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه‌ توندره‌وه‌كان بی كاریگه‌ر بكه‌ن و هه‌نگاوی نزیك بوونه‌وه‌ بده‌ن و هه‌ڵه‌شه‌یی خه‌ڵكی بیر عه‌سكه‌ری و توندوتیژ بێ ئه‌كتیڤ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش چۆن؟
به‌ڵێ له‌ مه‌ودایه‌كی نزیكدا هه‌ردوولا كۆنگره‌ بگرن و خه‌ڵكی دوور بین و ئاینده‌ی خوێن گه‌رمی كوردستان رۆڵی خۆیان له‌ هه‌ردوولا ببینن و به‌ سه‌ركردایه‌تی نه‌رمونیان و میانره‌وی هه‌ردوولا وا له‌ هه‌ردولایان دێت كه‌ قازانج بكه‌ن و ده‌توانن ئه‌م ناكۆكیه‌ ده‌ره‌كیه‌ توێكڵ ئاسایه‌ فرێ ده‌ن و نه‌وه‌ی سێیه‌میان ببێته‌ ركابه‌ری سه‌ره‌كی هێزی یه‌كه‌می كوردستان و به‌ ئۆپۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات پاش زۆربونی بنكه‌ و ده‌نگه‌كانیان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كرودستان ده‌توانن سه‌قامگیری دروست بكه‌ن.. ئه‌مه‌ خه‌یاڵ نیه‌ و ته‌نها به‌ دوورخستنه‌وه‌ی فه‌ریكه‌ سیاسی و خه‌ڵكی خاوه‌ن بیری رووكه‌شانه‌ی كورتبین هه‌نگاوی یه‌كه‌می نزیكبونه‌وه‌ نادرێت. به‌ڵام به‌ سه‌ركرده‌ی هێمن و قوول بیر ته‌نانه‌تهه‌نگاوی  تا راده‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ ئه‌گه‌ره‌ و هیچ شتێكیش له‌ سیاسه‌تدا مه‌حاڵ نیه‌. به‌ڵێ ره‌فتارێكی سه‌ركه‌شیانه‌ی كه‌سێك و وشه‌یه‌كی سه‌ركرده‌یكی قین له‌دڵ و  زمان زلیی كه‌سێكی ده‌رپه‌ریوی به‌ رێكه‌وت بۆ سیاسه‌ت با ته‌گه‌ره‌ نه‌خاته‌ به‌رده‌م خه‌ڵكی بیر ستراتیج و میله‌ت په‌رست. هه‌موو شتێك ده‌كرێت و با هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی كه‌سه‌ عاقڵه‌ باڵاكانی هه‌ردوولا شێوازی سیاسه‌تی نه‌یارانی هه‌ردوولا به‌ وردی بخوێننه‌وه‌ و نه‌بنه‌ یاریچی بۆكسینی به‌رده‌م ئه‌وانه‌ و زۆر خه‌ڵكی تریش.به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، جگه‌ له‌ خۆیان گه‌لی كوردستانیش ده‌بێت به‌ قوربانی به‌رده‌ستی ئه‌وانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وی سنوره‌كان به‌ڵی به‌ یه‌كێتی و گۆران وه‌زعه‌كه‌ دێته‌وه‌ سه‌ر سكه‌ی خۆی.   


ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات

به‌روار:  22/05/2018
270   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت
کوژرانی چەندین چەتەی فەیلەق شام لە عەفرین
هەولێر ... بەدەنگی بورهان مەجید
تاڵانكردنی كۆگای ئەپڵ لە شاری بۆردۆی فەرەنسا لە کاتی خۆپیش
بەدوو برا یەک ژنیان هەیە😯😯😯
کوژرانی 10 سەربازی تورک لە قلەبان
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   170
کۆی سه‌ردان:   17468038