وتاره‌كان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا
 یوسف مەنتک
برای به‌ڕێزم كاك خالید دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان، گه‌له‌ك خۆشحاڵ بوو به‌م كتێبه‌، مودیر عامێكی ڕاسپارد كه‌ بۆ چاپكردنی كتێبه‌كه‌م، بڕیار بوو له‌ 69یه‌مین پێشانگه‌ی كتێبی نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت نمایش بكرێت، گه‌له‌ك به‌داخه‌وه‌ جه‌نابی مودیر عام كتێبه‌كه‌می بن ئاو كرد، هێنده‌ی هێنا و برد، مرازی دڵی حاسڵ بوو، ده‌یزانی ڤیزای پێ ناده‌ن بێت بۆ ئه‌ڵمانیا، كتێبه‌كه‌شم ئێوه‌ خۆش چاپ نه‌بوو، یانی كتێبه‌كه‌م به‌ ڤیزا و سه‌فه‌ری مودیر عامه‌وه‌ به‌ند كرا.

ئه‌م كتێبه‌ ڕه‌نجی ماندووبوونی مه‌یدانی  14 ساڵمه‌، بۆ دیرۆكی كورد گه‌له‌ك موهیمه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ كۆمه‌رێك دیدار و نامه‌ و به‌دواداچوون، نزیكه‌ی 200 وێنه‌ زیاتری له‌ خۆ گرتووه‌ كه‌ گرنگن.

ئاخر من ساڵانه‌ له‌م پێشانگه‌یه‌ خۆبه‌خش كارم كردووه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ساڵی ۲۰۱٤ ئۆتۆمبێله‌كه‌م له‌سه‌ر دانا و باش بوو خۆم سه‌لامه‌ت ده‌رچووم، ساڵی ۲۰۱٥  شوێنی وه‌زاره‌ت بچووك بوو، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌زگه‌ی ماد شوێنمان گرت، كه‌وتبووینه‌ ته‌نیشت وه‌زاره‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كورد گه‌وره‌تر پێشان بده‌ین، له‌سه‌ر داوای برای به‌ڕێزم د. سه‌روه‌ر عه‌بدوڵا، ناوبڕه‌كه‌مان هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ساڵانه‌ هه‌فته‌یه‌ك كاره‌كه‌م جێ دێڵم بۆ خزمه‌تی كورد، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ كوردایه‌تی نه‌بێت، چی پێ ده‌رێن؟

كتێبه‌كه‌م خزمه‌تێكی مه‌زنه‌ بۆ مێژووی چاپه‌مه‌نی و پێشانگه‌ی كتێبی كورد، من چی له‌ مودیر عامێكی سیكرابی گه‌نده‌ڵ بكه‌م؟ چی پێ بڵێم، باشه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری خۆی چاپخانه‌ی هه‌یه له‌ هه‌ولێر، پێم نارێی لۆ ده‌ینێرییه‌ ده‌زگه‌یه‌كی ئه‌هلی له‌ سلێمانی هیچ پێوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ نییه‌, له‌گه‌ڵ ڕێزم لۆ ده‌زگه‌كه‌ی سلێمانی.

له‌ هه‌مووی عه‌نتیكه‌تر، جه‌نابی مودیر عام سیدی كتێبه‌كه‌می نه‌گه‌یاندبووه‌ شوێنی مه‌به‌ست له‌ شاری سلێمانی, ئه‌ویشی دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ كرد. نازانم ئه‌و هه‌موو عه‌واره‌ به‌ گه‌واره‌یه‌ لۆ؟ جگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و حاقدی و ململانێی حزبی هیچی تر نییه‌.

خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری كرد، گوتی: كاكه‌ با بیهێنن به‌ چاوان چاپی ده‌كه‌ین، بۆیه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته‌ نامه‌كم لۆ جه‌نابی موعه‌زه‌می مودیر عام نووسی له‌باره‌ی چاره‌نووسی كتێبه‌كه‌م، به‌ڵام ئێسته‌یش وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌، ئاخر ده‌ستی به‌تاڵه‌!

ئه‌من نازانم حزب ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ كو ده‌بینته‌وه‌ لۆ وه‌زیفه‌داری!

قسه‌ زۆره‌ با جارێ  تا ئێره‌  به‌س بێت

هیوادارم به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌دوا داچوون بكات!







به‌روار:  09/05/2018
173   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت
کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی دیموکرات لە کۆیە
بۆ دکتۆر سادق شەرەفکەندی.... شێرکۆ بێکەس
مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دوو پەنابەر پەلاماری پۆلیسی ئەڵمانی دەدەن
هێرشەکانی 11 ی سێپتەمەبەری 2011
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   94
کۆی سه‌ردان:   17202540