مسیار و نێرسالاری

ئەوەی ئەو ژنە لە ڕووداو باسی کرد ئەهوەنترینی جۆری مسیارە، وەڵا من دەیان نمونەی زۆر لەوە قێزەونترم لایە کە ڕووی ئەوێت باسکبکرێت، جارێک زنجیرەیەکم دەستپێکرد لە گێڕانەوەی  واقیعیانە لەسەر مەهزەلەی مسیار، بەناوی
"  مسیار له‌تێكسته‌ شێواوه‌كانه‌وه‌ بۆشه‌وه‌ سوره‌كان" تا چوار ئەڵقە ڕۆیشتم، بەڵام بەداخەوە تەکلیفی زۆرم لێکرا وەستانم.

بەس ئەوەنە بزانن مسیار سەڕەتانی ناو دیندارەکانە، ئەگەر چارەسەر نەکرێ، دورنیە نەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشی لەشێوەی ئایدز.
بەڵام لەبەر خاتری چینێک هەمیشە دیزەبەدەرخۆنە دەکرێت، کەس نەڵێ خەتای ژنە، من ئەزانم نێرە بەناودیندارەکان چۆن بە دلیل و قال و قیل لەخشتەیان دەبەن.

ئافەرین ڕووداو ئومێدەوارم زیاتر پەردە لەسەر ئەم کارە نەشیاوە هەڵبدەنەوە، خەمتان نەبێ مسیارچیەکان ئەوەنە بەدزیەوە دەیکەن زاتی ئەوەیان نیە ئازایانە قسەبکەن، هەرکەسێک لە مسیار بدات خێری ئەگات، چونکە مسیار یەکێکە لە هۆکاری هەڵوەشانەوەی خێزان و بێحورمەتکردنی.
نموونە زۆرە بە ناوو ئەدرەسەوە بەس با جارێ بمێنێ.
هەرکەسیش دیفاع لەو مەسەلەیە دەکات با بۆ کچ و خوشکی خۆی ڕازی بێ ئنجا سنگ دەرپەڕێنێ و بڵێ جائیزە.
والسلام

عومەر ڕەشید
به‌روار:  27/04/2024
222   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   350
کۆی سه‌ردان:   29305143