ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
مسیار و نێرسالاری
ئاگاداری/ ئەڵمانیا
فیکتۆر هۆگۆ دەڵێ:
وتاره‌كان
له‌چاوه‌ڕوانی داعشدا
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
له‌چاوه‌ڕوانی هه‌ر ئه‌نجام و ڕوداوێکدا ترسناک بێ یان مژده‌به‌خش به‌تایبه‌ت کهسهرنهوشت ساز بێ، هه‌موو هه‌سته‌کانی مرۆڤ چالاک ئه‌بن زیاتر له‌کاتی ئاسایی وه‌ئه‌م حاڵه‌ش دۆخی هه‌ڵچون وه(اثاره) له مرۆڤدا دروست ئه‌کات وه‌ئیتر له‌م کاته‌دا رۆڵی عقڵ و بیر ده‌رئه‌که‌وێ که‌چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌تی هه‌ڵچون، ترس یان (اثاره) دا بکرێ.
چۆن چاوه‌ڕوانی له‌سه‌ر ئاستی تاک کاریگه‌ری باش یان خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رونی که‌سه‌کان، به‌هه‌مان جۆریش چاوه‌ڕوانی روداو بێ یان هه‌واڵێ له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ و وڵات کاریگه‌ری ئه‌بێ له‌سه‌ر ده‌رونی کۆمه‌ڵ که‌هه‌موان به‌پله‌ی جیاواز و به‌ئاڕاسته‌ی جیاواز کاردانه‌وه‌یان بۆی ئه‌بێ. چۆن له‌سه‌ر ئاستی تاک چاوه‌ڕوانی ماوه درێژ حاڵه‌تێکی تایبه‌تی ده‌رونی دروست ئه‌کات به‌هه‌مان جۆر له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵیش هه‌مان حاڵه‌ت دروست ئه‌بێ که‌له‌زۆر کاتدا ئه‌شێ کاردانه‌وه‌ی زیان به‌خش دروست ببێ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵ بهعقڵ و ئیراده نه‌توانێ ئیداره‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه بکات. دوای ده‌ست به‌سه‌را گرتنی موصڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه که‌م یان زۆر دڵه‌ڕاوکێ له‌ناو خه‌ڵکی کوردستان بوو به‌هۆی ئه‌گه‌ری دروست بونی کێشه‌ی داعش له‌گه‌ڵ کوردستان به‌ڵام وه‌کو چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌رێکی دور بوو، که‌ئه‌مه له‌کوردستان روبدات. به‌ڵام شۆکی روداوی شه‌نگال به‌م کتوپڕیهو، ئه‌نفال و ئاواره بونی یه‌زیدیه‌کان، له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی داعش ده‌رونی هه‌مو تاک و کۆمه‌ڵی کوردستانی هه‌ژاند، به‌تایبه‌ت که‌به‌رگری هێزی چه‌کداری کوردی له‌ده‌ڤه‌ره‌که له‌ئاستی کاره‌ساتدا بوو. نه‌بونی هیچ به‌رگریه‌کی هێزی چه‌کداری کوردی و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هێزی چه‌کدارو خه‌ڵک که‌بووه هۆی ئه‌نفالی یه‌زیدیه‌کان دۆخی (له‌چاوه‌ڕوانی داعشدا) ی له‌پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک کرد، ئه‌گه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌مریکا نه‌بایه ئێستا چه‌نده‌ها ئه‌نفال و کۆڕه‌وێکی گه‌وره‌تر له‌کوردستاندا دروست بوبو.له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی ئه‌مریکاشدا، تائێستاش له‌چاوه‌ڕوانی داعشدا له‌زۆر له‌شوێنه‌کانی کوردستاندا به‌جددی هه‌یه، بۆیه کاری جددی پێویسته بۆئه‌وه‌ی له‌چاوه‌ڕوانی داعشدا نه‌بێته هه‌ره‌شه‌ی جددی وه درێژخایه‌ن چونکه حاڵه‌تی له‌چاوه‌ڕوانی داعشدا هه‌ره‌شه له‌سه‌ر هه‌موو کایه‌کانی ژیانی هاوڵاتی و وڵات، پێویستی به‌کۆده‌نگی گشتی کۆمه‌ڵ و حکومه‌ت و خیتابی سیاسی هه‌یه هه‌ر که‌می و که‌مته‌رخه‌میه‌ک کاره‌ساتی مرۆیی لێ ئه‌که‌وێته‌وه هه‌ڵبه‌ته که‌باسی کۆده‌نگی ده‌کرێ، ئه‌مه هه‌رنابێ له‌چوارچێوه‌ی کۆبونه‌وه‌و قسه‌دا بێ، به‌ڵکو ئه‌بێ له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی دا خۆی ببینێته‌وه ئه‌مه‌ش به دروستکردنی و کاراکردنی ئه‌گه‌ر هه‌بێ شوراکانی:
1-ئابوری بۆئه‌وه‌ی پشێوی ئابوری دروست نه‌بێ خه‌ڵک بتوانێ که‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی مسۆگه‌ر ده‌ست بکه‌وێ. بۆئه‌وه‌ی شورای ئابوری کارابێ ئه‌بێ هه‌رچی سه‌رمایه‌ی حکومه‌ته له‌وانه سه‌رمایه‌ی نه‌وت که‌به‌سه‌دان ملیارد مه‌زه‌نده ئه‌کرێ بگه‌ڕێته‌وه ناو وڵات چونکه ئه‌گه‌ر کێشه‌و شه‌ڕ درێژه بکێشێ، ئه‌وا ئارامی ئابوری و دارایی تاکه گرنتی سه‌رکه‌وتن ئه‌بێت.
2-شورای سه‌ربازی نیشتمانی پێویستیه‌کی حتمی ئێستایه به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه له‌وانه هه‌واڵگری تابتوانێ گیانی به‌رگری و ئیراده‌ی خه‌ڵک به‌هێز بکرێ. ئه‌مه‌ی له‌شه‌نگال رویدا کاره‌ساتێکی متمانه بوو به‌رامبه‌ر هێزی چه‌کداری ئێستا، ئه‌بێ زوو ئه‌مه تیمار بکرێ. بونی یه‌ک فه‌رمانده‌یی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری سه‌ربازی به‌ئه‌زمون له‌بواری جه‌نگه جیاوازه‌کان.
3-شورای سیاسی له‌نێوان هێزه چه‌کدراه‌کانی کوردستان و خه‌ڵک پێویسته دروست ببێ بۆ دانانی نه‌خشه‌و پلانی سیاسی و دبلۆماسی به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئابوری و سیاسی و هاوسه‌نگی هێزه‌کانی به‌شداربوی ناوچه‌یی و جیهانی و ناوخۆیی له‌گۆره‌پانی عێراق و ناوچه‌دا. بۆئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نفالی تر‌و چاوه‌روانی داعشه‌کان بڕه‌وێته‌وه پێویستمان به‌فکرێکی تازه، عه‌قڵێکی تازه، که‌سی تازه، فۆرم و ژیان و بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئابوری و سه‌ربازی تازه هه‌یه. نه‌بونی و که‌مته‌رخه‌می لهتازهگهریدا وه حتمیهتی تازه‌گه‌ری دا له‌چاوه‌ڕوانی داعشه‌کاندا ئه‌بێته مۆته‌که‌ی ژیان که‌له ئه‌نجامدا ئه‌نفالی تر و کۆڕه‌وی تر له‌گه‌ڵ تراژیدیای مرۆیی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ئه‌هێنێ، که به‌دڵنیاییه‌وه نابێ ئه‌مه ببینینه‌وه
بهروار: 21/08/2014
298 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
سلێمان هەڵشۆیی خەریکی گوون فرۆشتنە
کوژرانی ئوم فەهد ژنە ناسراوی سۆسیال میدیا لە بەغداد
یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿
کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿
ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
80
کۆی سه‌ردان:
29266152