دكتاتۆره‌كان خه‌ڵك ترسنۆك ده‌كه‌ن ؟!
عیماد عەلی
له زه‌مانی هتله‌ر و ستالینیش چه‌ندین چیرۆكی خه‌ڵكی ئه‌و زه‌مانه‌مان لایه، كه چۆن له ئازایه‌تی و بوێری كه‌س نه‌یتوانیوه رێگه‌یان لێ بگرێت، كه‌چی له رۆژگارێكدا دكتاتۆر زاڵ بووه ته‌نها له هه‌وڵی مانه‌وه‌دا بوون و له پێناو خۆپاراستن كونه مشكیان لێ بووه به قه‌یسه‌ری، ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ك رۆژانی شه‌ر وایه كه چۆن مرۆڤ هه‌موو شتێكی له‌بیر ده‌چێت جگه له هه‌وڵی مانه‌وه و هه‌ر په‌ناگه‌یه‌كی ئارام ده‌بێته جوانترین كۆشك له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌و .
ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی وه‌زع و بیركردنه‌وه‌ی خودی كه‌سه‌كه‌یه له‌و كاته‌دا، شه‌ر وا له‌خه‌ڵكی ئاسایی ده‌كات كه هه‌موو شتێكی له‌بیر بچێته‌وه و ته‌نها په‌یداكردنی ئامرازی مانه‌وه نه‌بێت .
هیچ گومانی تێدا نیه كه دكتاتۆره‌كانیش ئه‌گه‌ر به خۆیان بێت یان راویژكاره‌كانیان ئه‌م وه‌زعه‌ی خه‌ڵكیان خوێندۆته‌وه، بۆیه له رێره‌وی ژیانی سیاسی خۆیاندا په‌یره‌وی ئه‌م بۆچونه ده‌كه‌ن و وه‌زع و باروگوزه‌رانی ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌به‌ن، یان به بڵاوكردنه‌وه و فه‌رزكردنی باری نائارامی و سڵكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌هه‌ر چالاكیه‌كی سیاسی چاندنی ترس له‌گیانی هاوڵاتی له سزای ده‌زگا ده‌م كوتكه‌ره‌كانیان، یان به برسی كردن و ئیستغلال كردنی بژێوی ماڵ و منداڵیان .
ئه‌وه‌تا ته‌ماشا كه‌ن كه‌س هه‌یه نكوڵی له بوێری و ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی خه‌ڵكی كوردستان بكات، چونكه دكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدا هێزی خۆی به‌سه‌ریدا نه‌شكا و ئامرازگه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی و، شۆرشێك هه‌بوو خه‌ڵك به وره و باری به‌رزی مه‌عنه‌ویه‌وه پشتی پێ ده‌به‌ست، هه‌میشه گورزی كوشنده‌ی لێ ده‌وه‌شاند و نه‌یتوانی ترس له ده‌رونی خه‌ڵك جێگیر بكات و ده‌ستی نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی باری ئازایه‌تی خه‌ڵك بگۆرێت . به‌ڵام ئێوه ته‌ماشای واقعی ئه‌م رۆژه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن كه به‌ره‌و دكتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌گه‌ر له ناوه‌راستیدا نه‌بێت، له هه‌ر هه‌نگاوێكدا خه‌ڵك هه‌زار و یه‌ك حیساب ده‌كات و چاوه‌رێی ده‌ستی حزبه رێگه‌ی پیشان بدات و گه‌یشتۆته راده‌ی ترس و رارایی و نیگه‌رانی به‌ده‌وام و، ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌مه‌ی ئیستیغلال كردووه هیچ كارێك نیه سڵی لێبكاته‌وه و یاری به چاره‌نوس و نان‌و بژێوی خه‌ڵك ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه وه‌ك خۆكوشتنێكی له‌سه‌رخۆ به‌رگه‌ی ئه‌م نه‌هامتیه ده‌گرن، كه قه‌ت له زه‌مانی به‌عسدا ئه‌مه‌یان قبوڵ نه‌ده‌كرد . بۆیه دكتاتۆره‌كان ترس دروست ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ترسنۆك ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ واقعی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن، ئه‌وه‌تا به تاكه كه‌سێك ژیانی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی خستۆته گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌وه و، هیچ چالاكیه‌ك نا‌بینیت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌م باره ناله‌باره‌ی ئێستای كوردستان، كه له هیچ شوێنێكدا نیه و نه‌بووه ته‌نانه‌ت كوردستانیش پێستر به خۆیه‌وه نه‌یبینیوه، بۆیه ترسنۆك كردنی خه‌ڵك ئامانجێكی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانه بۆ زامنكردنی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان.
ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌م كاره‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و تا مابێت كار له‌سه‌ر بێ غیره‌ت كردنی خه‌ڵك ده‌كات و كورد ده‌گه‌یه‌نێته راده‌ی ترسنۆكی به‌رده‌وام، وه‌ك چۆن سه‌رجه‌م دكتاتۆره‌كانی جیهان ئه‌م ئامانجه‌یان پێكاوه، ده‌توانن به‌رده‌وام بن ؟
به‌روار: 24/05/2016
381 جار خوێندراوه‌ته‌وه