یه‌ك ڕیزی له سه‌ر بنه‌مای چی ؟
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له‌وانه نوچه نێت داوایان فه‌رموو كه‌له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان كه تایبه‌ته به كێشه‌ی نه‌وت ،بوجه ،په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند، دژایه‌تی ناوه‌ند بۆ هه‌رێم وه ئه‌مجار بوونی یه‌ك ڕیزی، شرۆڤه‌م هه‌بێ یان بۆ هیچم نیه بیڵێم.
پێش هه‌موو شتێ ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ بۆته باس و خواس و كێشه‌ی جددی هه‌ر له قه‌یرانی دارایی و نه‌بونی موچه و سست بون و لاواز بونی كایه‌كانی ژیانی ئابوری و گوزه‌رانی خه‌ڵك و نائومێدی و ترسی هاوڵاتیان به‌هۆی پرسی نه‌وت و ئاسایشه‌وه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد، به‌نده پێش 11 ساڵ پێشبینی و چاوه‌ڕێی هاتنی ئه‌مڕۆم كرد بوو له چه‌ند وتاری جیا له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 174 – 176، ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌وكات ژماره 183 وه هه‌روه‌ها له چه‌ند ژماره‌یه‌كی به‌رگری ئه‌و كات.
له‌به‌رئه‌وه، به‌راستی بۆ ئێستا هیچی زیادم نیه بیڵێم جگه له دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێش 11 ساڵ وتومه به‌شێوه‌ی گشتیه‌كه‌ی كه ئه‌و كات كاریگه‌ری و گوێ بیستی نه‌بوو بۆیه به‌هیچ جۆرێك حه‌زم نه‌ئه‌كرد باسی شتی دوباره بكه‌م كه كاریگه‌ری نه‌بێت. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ له‌سه‌ر داوای براده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی كورت ده‌توانم كێشه‌كه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا به‌رجه‌سته بكه‌م :
1-دوای ڕوخانی به‌عس، شانسێكی مێژویی بۆ كورد هات له هه‌موو روویه‌كی سیاسی ، ئابوری وه پالپشتی جیهانیه‌وه كه بتوانێ قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دروست بكات وه سنوری خۆی دیاری بكات ،به‌ڵام كاتێ كورده‌كان به‌په‌له خۆیان گه‌یانده به‌غدا بۆ دروست كردنه‌وه‌ی عێراق و سوپای عێراق و پێ داگری بۆ مانه‌وه له‌ناو عێراق ،من یه‌كێ بووم له‌وانه‌ی كه نائومێدبوم به ئاینده‌ی كورد و نا‌ئومێد بووم له‌عقلی نا سیاسی و نابه‌رپرسانه‌ی به‌ناو به‌رپرسانی كود، هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ دا ،بۆ راده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌مه له چه‌ند وتارێكدا رای خۆم ده‌ربری ، هه‌تا به تكا تكام له‌به‌ناو به‌رپرسان كرد كه ده‌بێ زیاتر له جارێ له بریارداندا بیربكه‌نه‌وه له دروست كردنه‌وه‌ی عیراق وه‌كو خۆی ، ئه‌گه‌رنا له ئه‌نفال و ڕۆژانی صدام خراپتر چاوه‌ڕێمان ده‌كات،به داخه‌وه دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه مرۆ ئه‌ی بینین.
بۆیه ئه‌مه‌ی كه ئه‌مرۆ ڕوده‌دات و زۆری تریش ماوه كه ڕوبدات به‌پله‌ی یه‌كه‌م كورد خۆی لێی به‌رپرسیاره، وه باجی ئه‌م عقڵ و كار‌و بیری سیاسیه نادروسته‌ئه‌دا وه ئه‌بێ بدات .
2-هه‌ر دوای دروست بونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و ناساندنی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری به هاوكاری و ویستی كورد خۆی (به‌شداری له ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراق) كورد بۆوه به هاوڵاتیه‌كی عێراقی وه ئیتر هیچ ئیلتیزامێكی جیهانی /ناونه‌ته‌وه‌یی نه‌ما بۆ پارێزگاری كردنی ژیان ئاسایشی كورد وه‌ك بریاری 688 ی دژه فرین وه 986 به ته‌رخان كردنی 13% داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ كوردستان، واته له رووی ئاسایش و ئابوریه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ملزم بوون به پاراستنی كورد به‌لام ئێستا هیچ یا سایه‌ك نه جیهانی وه‌ك UN نه ده‌وله‌تی وه‌ك USA نیه بۆ پاراستنی خه‌لكی كوردستان وه‌ك زه‌مان بۆ داهاتوو.
ئیتر هه‌ر كه ده‌وڵه‌تی عێراق دروست بۆوه هه‌تا له وكاتانه‌دا كه گرفتی زۆر جددی ئاساسیشی هه‌بوو وه‌كو ئێستا بۆ نمونه هه میشه هه‌وڵیان داوه هه‌ندێ ده‌ست كه‌وتی شكلی كه كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوخۆش له ئه‌نجامی راپه‌رینی 1991 به ده‌ستی هێنا بوو له كورد وه‌ربرگنه‌وه ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دوای 1991 دروست بوو ده‌ستكه‌وتێك نه‌بون بۆ هاوڵاتیان و خزمه‌تی بزاڤی مێژویی و نیشتمانی و دیمكراسی و دادپه‌روه‌ری ، به‌ڵكو ده‌ست كه‌وتێ بون بۆ تاقمێكی دیاری كرا‌و كه ته‌نها هه‌ڵپه‌ی ده‌ستكه‌وتی ماددی بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بووه‌و هه‌یه (كۆنترۆڵكردنی بازاڕ ، گومرگ ، داهات ، زه‌وی و زار ، كه‌رتی نیشته‌جێ بوون ، نه‌وت وه بوجه) و هه‌ر شتێ بۆنی پاره‌ی لێبێت .له هه‌مووشی تراجیدی تر شه‌ری گومرگ به‌لگه‌یه كه عقڵ و فكر‌و سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و وڵات و خه‌ڵك نیه، كه باجی ئه‌مه وا ئێستا خه‌ریكه جاری تر دێته ژماركردن. وه‌ك هه‌میشه . له‌پێشه‌وه وه‌ك ده‌بینین هاوڵاتی و هه‌ژارانی وڵاته‌كه باجی قورس ده‌ده‌ن هه‌ر له بێ موچه‌یی و ترس و دڵه‌راوكێ و نه‌بونی هیوا وه تا ده‌گاته هه‌ره‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر ژیان و گیان و داها توو وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
3-ئێستا پرسی نه‌وت بۆته ته‌وه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی به‌غدادو هه‌رێم ، وه ئه‌بی ئه‌مه بزانین (هه‌تا ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌وت نه‌بایه، ده‌وڵه‌تی عێراق به دڵنیاییه‌وه كێشه‌ی تری بۆ هه‌رێم دروست ده‌كرد) به‌ڵام ئێستا نه‌وت به‌ده‌ستی به‌غداده‌وه بۆته گورزێكی كاریگه‌ر دژی كورد به كاری ئه‌هێنێ تا بتوانێ:
أ-خه‌ڵكی كوردستان دوچاری هه‌ژاری و بێزاری بكات وه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی كورد بكات كه به‌رژوه‌ندیان هه‌تا نان و ژیانیان له به‌غداوه مسۆگه‌ر تره وه‌ك له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی كوردی خۆی .
ب-له‌بیركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ،داهاتوی ناوچه دابراوه‌كان، سنوری كوردستان وه كێشه‌ی دیمۆگرافی له‌لایه‌ن به‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ،چونكه ئێستا كێشه‌ی موچه‌و نان و بژێوی بۆته هه‌واڵی خۆشی رۆژانه‌ی هه‌موو میدیاكانی كوردی له بری خه‌می گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه خاك وسنورو دابینكردنی داهاتویه‌كی ڕوناك و ئاشتیانه بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ و داهاتوو.
ج-یاری كردن به ویژدان و عقڵ و گه‌وره‌یی تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردی و شكاندن و بچوك كردنه‌وه‌و روت كردنه‌وه‌ی كورد له كه‌سایه‌تی و به‌های گه‌وره‌ی میللی و نیشتمانی و مرۆڤ بوون ، تا هه‌موو ژیان و هیواو خه‌ونێكی كورد كورت بكرێته‌وه بۆ موچه، موچه هات یان نه‌هات ،چه‌ندیان نارد‌و چه‌ندی تر ئه‌نێرن، چ به‌شه‌رێك ڕۆیشت یان ئه‌چێ بۆ به‌غداد تا داوای تۆزێ زیاتر بكات، ئه‌مان ده‌نێ یان نا؟
4-یه‌كڕیزی له ریزی هه‌ڵه‌دا: وه‌ك له خاڵی سێ هه‌م ئاماژه‌مان پێ دا پرسی نه‌وت بۆته به‌هانه بۆ دژایه‌تی كورد. جا پرسیار ئه‌مه‌یه :
أ-كێ سودمه‌ند بووه له داهاتی نه‌وت ؟ سیاسه‌تی نه‌وتیمان چی یه؟
ب-ئه‌م یه‌ك ریزیه‌ی داوای ئه‌كرێ ریزێكی هه‌ڵه‌یه یان دروست؟ ئایا دروسته عاقڵانه‌یه هه‌موو له ریزێكدا بین كه خۆی ریزه‌كه خوارو هه‌ڵه بێت و سه‌ر بكێشێت به‌سه‌راب بوون و هه‌ڵدێرا.
یه‌ك ڕیزی دروست و ڕاست كاتێ دروست ده‌بێت كه به‌رژه‌وه‌ندی، یه‌كیه‌تی نیشتیمانی و میللی وه سۆز‌و دلسۆزی هاوبه‌ش هه‌بێ له گه‌ل ئامانجی رون و هاوبه‌ش، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ئه‌نجا می كابرای لێ به‌سه‌ر دێت ،كه بیستبوی له بازاڕ داشكان هه‌یه وه ویستبوی شتنێكی دیاریكراو بكرێ، كه ده‌چێته ئه‌و بازاڕه ئه‌بینێ ریز وه‌ستاوه ئه‌میش له دواوه له‌سه‌ر ڕیز ئه‌وه‌ستێ ،پاش زیاتر له سه‌عاتێك كه‌سه‌ره‌ی دێ، پرسیاری ئه‌و شته ده‌كات كه ده‌یه‌وێ بیكڕێ، پێی ده‌ڵێن به‌هه‌ڵه هاتوی لێره ئه‌م شته نیه ده‌بێ بچیته فڵان شوێن ،كاتێك ده‌چێته فلانه شوێن، دوباره له هه‌ره دواوه سه‌ره ده‌گرێته‌وه، له‌وێش پاش زیاتر له سه‌عاتێك وه‌ستان و چاوه‌ڕێ كردن، كاتێك سه‌ره‌ی دێت، پێی ده‌ڵێن دره‌نگ فریاكه وتی ئه‌مه نه‌ماوه‌و فرۆشراوه ،ناچار به ده‌ستی به‌تاڵ و هیلاكیه‌وه بازاڕ به‌جێ ده‌هێڵی.
ئه‌و یه‌ك ڕیزیه بێ بنه‌مایه‌ی كه ئێستا داوای بۆ ده‌كرێ به‌م زمانه بازاڕیه ساده بێ فكر‌و روانگه وه بێ هه‌بوونی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی و میللی وه هه‌روه‌ها بێ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش وه گشتی ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر هه‌مان ئه‌زمونی كابرا ئه بێ كه له ئه‌نجامدا نه‌ك هه‌ر هیچ نابێت به‌ڵكو ده‌شێ ترسناك بێت چونكه:
سیاسه‌تی نه‌وت و ئابوری نه‌ك هه‌ر ناروون و گه‌نده‌ڵ و نا دروستیه‌كی ئاساییه وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گشتی تیانیه(رۆزنامه‌ی‌رۆزنامه‌ژماره559 ttp://issuu.com/rozhnama/docs/rozhnama_559?viewMode=magazine) ،به‌ڵكو سیاسه‌تێكی تاوانكارانه‌ی ئابوریه دژی ژیان و داهاتوی خه‌ڵكی كوردستان. كاتێ كه‌س نه‌زانێ داهاتی نه‌وت چه‌نده؟ كێ خاوه‌نی به ناو شیرینی و پشكه‌كانی نه‌وته كه به سه‌دان ملیارد مه‌زه‌نده ده‌كرێ؟ وه كه‌س نه‌زانێ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك گرێبه‌ستی ده‌یان ساڵه له‌گه‌ڵ‌َ وڵاتان ده‌كرێ؟ وه هیچ ڕه‌هه‌ندێكی نیشتمانی و میللی له سیاسه‌تی ئابوری و نه‌وتدا نه‌بێ جگه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕێژه‌یه‌ك كه خۆیان كردۆته خاوه‌نی هه‌موو شتێك، به چ لۆژیكێك داوا له خه‌ڵك بكرێ كه له‌م ریزه‌دا بێت كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تیا نه‌بێت؟ چۆن ده‌كرێت، خه‌ڵك له خێرا ته‌ریك / بێ به‌ش بكرێ به‌ڵام له شه‌ڕا بكرێ به شه‌ریكی شه‌ر ؟ له ڕیزێكدا بوه‌ستێنرێ كه خۆی ریزه‌كه هه‌ڵه بێ چونكه ئامانج ،به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه یه‌كیه‌تی نیشتیمانی هاوبه‌ش له‌م ریزه‌دا نیه ،وه هه‌موو ئه‌زانن جیاوازی و میانه‌ی به‌رژوه‌ندی خه‌ڵك و سه‌رمایه‌دارانی تازه‌ی نه‌وت و بازار چۆنه‌و چه‌نده ؟.
بۆ ئه‌وه‌ی به راستی یه‌ك ریزی دروست بێ وه پایه‌دار بێت ،پێویسته گۆڕان له سیاسه‌ت و سستم و فكرا بكرێت ، به‌رژوه‌ندی نیشتیمان و خه‌لك پایه‌ی یه‌ك ریزی بێ ،هه‌موو تاكێك هه‌ست به كه‌رامه‌ت و ماف و ئه‌ركی خۆی بكات ،ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێ مانای یه‌ك ڕیزی پوچ ، چه‌واشه‌كاری وه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌مڕۆ له جیهانی پڕ له راگه‌یاندن و زانیاری سه‌خته كه‌سێك باوه‌ڕ به‌م درۆیه بكات ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه ژیان و بژێویان له‌سه‌ر درۆ وه‌ستاوه.حتمه‌ن ، یه‌ك ریزی راست و پایه‌دار له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش بۆ ئیستا‌و داهاتووی نیشتیمان و گه‌ل به مه به‌ستی فه‌راهه‌م كردنی ژیان و داهاتوویویه‌كی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌و ئازاد ئه‌بێ كار‌و ئامانجی هه‌مومان بێ.
به‌روار: 23/05/2015
805 جار خوێندراوه‌ته‌وه