|
بەریتانیا🇬🇧 کۆچی دوایی" فاخیر عەلی شەل" دەربەندی
بەریتانیا🇬🇧
بەداخەوە" فاخیر عەلی شەل" دەربەندی
لە کوردستان کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو دیپۆرت کراوەتەوە بۆ کوردستان، و برای"گەرمیان و فەرهاد" لە وڵاتی بەریتانیا و " فاروق عەلی" یە لە وڵاتی ئەڵمانیا.
کۆڕی بەخاک سپاردنی تەرمەکەی لە گۆڕستانی پێبازە ، لە شارۆچکەی دەربەندیخان
ئەمە پۆستی " ڕێبوار شارەزووری" هاوڕێیەتی لە بەریتانیاوە بۆ کۆچی دوایی نوسیویەتی.
ڕۆحت شاد فاخر
ئەو مرۆڤەی لە پێناو کوردو خاوەنداری کردن لە کورد ڕووبەڕووی زیندان و تێک چوون بوویتەوە،
کەم کورد هەیە ئەوانەی لە ساڵەکانی 2000 هەزار لە بەریتانیا بوو بن ، ناوی فاخە دەربەندیان نەبیستبێت،
ئەو مرۆڤەی هەر کوردێک لە هەر شار و شارۆچکەیەک لە بەریتانیا ڕوو بەڕووی هێرش و بێڕێزی دە بویەوە ، بێ ئەوەی بیناسێت بزانێت خەڵکی کوێیە و چی ناوچەیەگە
خۆی دەگەیانەدە لای و خاونداری لێدەکرد،
لە کۆتا جاردا سەدان گورد لە شاری هۆڵ بەدەست ئینگلیزێکی
ڕەگەزت پەرستەوە ژیانیان نەمابوو،
فاخر بۆی چوو لە پارکێکی هۆڵدا گوێی بڕی
دوا جار بەهۆی ئەوەی لە سەر چەند کوردێکی دیکە لە فەرەنسا پێدەچێت کەسێکی کوشتبێت.
دوای زیندانی لە بەریتانیا و تەواو بوونی زیندانێکەی تەسلیمی فەرەنسا کرایەوە
ساڵانێکی زۆر لەوێ لە زیندان بوو، لە زیندانیش دەرزیان،لێدا ، حاڵی دەرونیان تێکدا، ناردیانەوە بۆ کوردستان،
ماوەیەکی زۆر لە شەقامەکانی دەربەندیخان بوو، خەڵک هاوکاری دەکرد،
ئەمڕۆ بۆ هەمیشە چاوەکانی نوقاند و کوچی دوای کرد.
ڕۆحت شادبێت،
تۆ لە پێنا، کورد و گەلەکەت بەم شێوازەت لێهات،
پەروەردگار لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت
بهروار: 12/10/2026
3 جار خوێندراوهتهوه
|