|
کورد لە هەڵبژاردنی سوید 🇸🇪
ڕۆژی 2006.9.2
"کاک بورهان حەبیب" تەلەفۆنی بۆ کردین و ووتی:
ئیمڕۆ پاش نیوەڕۆ لەگەڵ کاک " تەحسین قادر " وەزیری ئاو" و کاک " تەها بەرواری" وەزیری وەرزش دێینە مالمۆ، بەڵکو برادەرانی کەرت ئاگادار بکەنەوە ، ئامادەبن.
ئەو کاتە ئێمە بەرپرسی کەرتی مالمۆ بووین.
کاتەکە زۆر درەنگ بوو ، بە هەموو کارگێڕانی کەرت و ڕێکخراوی پارتی نزیکەی 20- 25 کەسمان بۆ کۆکرایەوە.
هەردوو وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ "مۆرگان یۆهانسۆن" ی وەزیری تەندروستی هاتن و داوایان لێکردین کە ڕەوەندی کوردی سکۆنە دەنگ بە سۆسیال دیموکراتەکان بدەین لە هەڵبژاردنی سوید.
دواتر مۆرگان دوو پۆستی وەزیری هەبوو لە کابینەی " ستێفان لوفڤێن" کە وەزیری داد و وەزیری دەزگای پەنابەران" بوو، سەردانی شاری هەڵەبجەشی کردووە.
بۆ ئێوارەکەی کاک" شۆڕش حەمەڕەشید" " هەردوو وەزیرانی کوردی لە ڕیستۆرانتی ئەستەنبوڵ بانگهێشتی نانخواردنی ئێوارە کرد.
کورد چەند ناکۆک و دژن لە کوردستان ، لە هەڵبژاردنی سوید یەک هەڵوێستن.
"سۆسیال دیموکراتەکان و پارتی چەپ و پارتی ژینگە" زۆر دژی پارتی ڕاستڕەوی "SD" ن.
چونکە ئەم پارته دژە پەنابەرن و ، پلانی زۆر توندیان هەیە دژی بێگانەکانی سوید و هەڕەشەی دەرکردنمان لێدەکەن و دەڵێن : سوید بەجێبهێڵن.
"مەگدەلێنا ئەندەرشۆن" کاندیدی سەرۆکوەزیرانی بەرەی" سور و سەوز" ڕایگەیاندووە ، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ "جیمی ئۆکیسۆن"ی ڕاسیست حکومەت دروست ناکات.
بۆیه ئێمەی کورد و بێگانە بۆ ئایندەی خۆمان و نەوەکانمان زۆر گرنگە دەنگ بە بەرەی چەپ بدەین ، چونکە بەرەی ڕاست لە بەرەی سڤێریەدیموکراتەکانن کە دژی ئێمەی پەنابەر و بێگانەن
وێنەکە لە چەپەوە:
کاک " بورهان حەبیب، برایمی حەمە عەلی، شێرزاد عەزیز، تەها بەرواری، مۆرگان یۆهانسۆن، تەحسین قادر
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 04/09/2026
85 جار خوێندراوهتهوه
|