تەڵەی مشک 🐁

ئابی 1996

کە یەکێتی لە سلێمانی کشایەوە، هەندێ کەلوپەلی 
 " پارێزگای سلێمانی" لە ژێرزەمینەکەی ماڵی خەزورم شاردرایەوە، چونکە  خەزوری ڕەحمەتیم  " لایەنگری پارتی " بوو ، و شوێن گومان نەبوون.

دواتر کە هاتنەوە و شتەکانیان بردبوەوە ، پێشمەرگەکانی فەوجی پارێزگا " کاک سالار عەزیز" پاکەتێکی بچووکیان  یان لێدا بوو بە
 " یاد" ەی خوشکەزام.
ئەوانیش دایان بە من بۆی بفرۆشم.

 پاکەتەکەم برد بۆ شەقامی مەولەوی کە 
" کەلوپەلی کارەبایی" لێدەفرۆشرا.
چەند دوکانێکم گێڕا لێی حاڵی نەبوون کە چیە؟
 ناردمیان بۆ دوکانێک کە زۆر شارەزایە.

دوکاندارەکە زۆر سەیری کرد و ووتی:
ڕێک بزانم ئەمە چیە نازانم، بەڵام دەبێ تەڵەی مشک بێ، چونکە لێی نووسراوە " ماوس" و ماوسیش مشکە و وایەری پێوەیە ، دەبێ تەڵەی کارەبایی بێ کە مشک بگرێ.

ئەو کاتە ماوسی کۆمپیوتەر  پۆرتێکی  بچووک و بازنەیی، و زۆرجار پۆرتی ماوس سەوز بوو.

بردم بۆ مەزاتخانەکە " دوکانی ئەتاریەکان" ووتیان ئەمە " ماوسی کۆمپیوتەرە".
دواتر بردم بۆ " نوسینگەی تەلەفۆنی جیهانی
"هەڵەبجە و لێیان کڕیم بە " 200" دینارێک کە نزیکەی " 5"  دۆلارێکی دەکرد.

دواتر بوو بە نان و ئاومان مەگەر لە خەو و کاتی کاردا بە دەستمانەوەوە نەبووبێ، زۆرجاریش فەرشەکەشی  نەدەویست هەر بە وورگ کاری خۆی دەکرد.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

تێبینی: ئەم پۆستە  بیرەوەری کەسی خۆمانە.
به‌روار:  21/08/2026
141   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   44
کۆی سه‌ردان:   31677067