حاجی حەمە نوری عەبە مۆخە زەویەکی 5 ملیۆن دۆلاری ڕەتکردەوە

حاجی حەمە نوری عەبە مۆخە
یەکێک لە کەسایەتی و پیاوە جوانەکانی شاری سلێمانی ە.
کاک حاجی دۆستی بەڕێزی باوکم بوو ، کە تا مردن سەردانی باوکمی کرد لە ماڵەوە.

حاجی حەمە نوری ساڵی 1981 پشتگیری برایەکمانی کرد تا یەکێتی لە سوریاوە ناردیە سوید.
ساڵی 1991یش تەلەفۆنی کرد بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ، مەکتەبی سیاسیش پشتگیریان کردین بە" خەرجی خۆمان" هاوکاری گەیشتنە ئەوروپامان بکەن.

ساڵی 2011 لە گەڕاندنەوەی کوردستان ، لەگەڵ " کاک کوردۆ" سەردانی "حاجی حەمە نوری" مان کرد لە ماڵی خۆیان و دوو چیرۆکی بۆ گێڕاینەوە.

باسی دەوڵەمەندێکی  گەندەڵی کرد، کە ژێرزەمینێک دۆلار و دیناری هەیە و پاسەوانێکی  بۆ پاراستنی گرتووە.

چیرۆکی دوو : زەویەکی 900 مەتریان داوەتێ و ڕەتی کردۆتەوە، ئەو زەویە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدە و کراوە بە بەنزیخانە و دواتر بە "500" دەفتەر فرۆشراوە.
فەرمووی بۆ "شێرکۆ بێکەس"م گێڕاوەتەوە و بڕیارە لە یاداشتەکانی بینووسێت.

هەموو سامانی یەکێتی بە ناوی "کاک حاجی" یەوە بووە پێش ڕاپەڕین، و تووشی کێشەی گەورەبووە لەسەری، بە واستەی گەورە  ڕزگاری بوو لە دەستی.

ساڵی 1984 مام جەلال پێی دەڵێ:
گەر مفاوەزات سەربگرێ و لەو 5 ئەندامەی"مەجلیسی وەتەنی" تۆ یەکێکیان دەبیت.
کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵە لە کارگەی شەکری سەرچنار دەکرا لە ئەسحابەسپی، کە موڵکی ئەم بوو.
دەیان پێشمەرگەی قارەمانی وەکو"شەهید ئاسۆی دەلاک" لە کارگەی شەکرەکەی خەوتوون.

پاش ڕاپەڕین "کاک نەوشیروان مستەفا" لە خانوویەکی ئەم دا بووە.

حاجی حەمە نوری سەرمایەدارێکی دەوڵەمەندی خێرکەر و پشتیوانی هەژاران بوو،
هاوکاری مادی گەورەی شۆڕش و پێشمەرگەی کرد و ، کاتێکیش شۆڕش بوو بە خاوەنی ملیارەها دۆلار ، بێ منەتانە هیچی نەویست.

شەوێک ژمارەی سەرکردایەتی یەکێتی دەچنە ماڵەکەی و بەڵگەی زەویەکەی دەدەنێ ، لەگەڵ موچەیەکی خانەنشینی گەورە، ئەو ڕەتی کردەوە.

ساڵی 1988 کاتێ تووشی نەخۆشی بەعس بووم سایکوس العدائي" داوام لە باوکم کرد، کاک حاجی بێت بۆلام ،و ڕۆژێک ئەو و باوکم هاتن بۆ لام و زۆر دڵخۆشی دامەوە.

کاک حاجی شەریکی کاسبی" حاجی تۆفیقی خراجیانی، حاجی ڕەفیقی خراجیانی، حاجی سلێمانی خراجیانی" بووە، وەک "کاک بەهادین" ی کوڕی دەڵێ: خەڵک وایان دەزانی باوکم  خراجیانی بووە.

"حاجی حەمە نوری عەبە مۆخە" زۆر زۆری  بەخشی بە شۆڕش و کوردایەتی و هیچیشی نەویستەوە لە بری، لە کاتێکا ئەم شۆڕشە سەدان کەسی لات و دزی پێگەیاند و کردنیە ملیۆنێر!!

ئەم پیاوە جوانە لە ڕۆژی 2019.9.16
کۆچی دوایی کرد.

ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت و یادی زیندوو

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

وێنەکان لەم لینکەدایە:

کلیکی ئێرە بکە

به‌روار:  01/08/2026
155   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   182
کۆی سه‌ردان:   31631707