|
ڕەحمەت لە کفن دزی پێشوو
پاش ڕاپەڕین " بزوتنەوەی ئیسلامی" بەمانە دەستی پێکرد:
بە ئەندامانی خۆیان دەووت برایەکی موسڵمان، هەموو ئەوانی تریان بە غەیرە موسڵمان دەزانی.
هانی خەڵکیان دەدا ناوی کوردی نەنێن لە مناڵ و و دەیانووت ، خودا لە قیامەت محاسەبەتان دەکات.
لە هەڵبژاردنەکان دەیانووت هەر موسڵمانێک دەنگ نەدات بە ئێمە موسڵمان نیە.
چەند کەسێکیان تیرۆر کرد و فتوای کوشتنی شاعیری گەورەی کورد " شێرکۆ بێکەس" یان دەرکرد.
نەورۆزیان حەرام کرد
تەڵقینیان یان لابرد، یان بە کوردیان نەدەکرد.
ئەی ڕەقیب یان بە کفر ناساند.
دەیانووت مەککە لە کوردستان پیرۆزترە،
گەر بۆ مێگەل و گەورەکردنی خەستەخانەکانتان و مۆڵی زیاتر نیە، بۆچی کوردستان بە جێناهێڵن.
یەزیدی بە گڵاو و پیس و هەموو دینەکانی تریان بە کافر ناساند.
نوێژ نەکردن لەسەر تەرمی مردووی نوێژ نەکەر، یان ژن مارە کردن لێی.
لە شەڕی داعش بە ئاشکرا بەرگریان لێکردن ، یان بێدەنگیەکی ترسنۆکانەی شەرمنانەیان هەڵدەبژارد.
بە ئاشکرا بە " ئەحمەد جۆلانی"یان دەگووت موسڵمانێکی گەنج و قۆزە.
دەیانووت شەهیدانی شەڕڤانانی ڕۆژئاوا شەهید نین.
بە زمانی سەرسەریانە کۆمێنتی نوکتە و قسەیخۆشی ناو سۆسیال مێدیایان دەکرد.
تا خۆیان دەمیان نەگەیشتە ئاخوڕەکەی پەرلەمان ، پەرلەمانیان بە حەرام دەزانی.
وەکو تورکێک بەرگریان لە سوڵتانەکەی ئەنقەرە دەکرد و بۆ عوسمانیەکان دەگریان.
و بەناوی مارکسی بوونی" پەکە" وە پەلاماری خەباتی 25 ملیۆن کوردی باکوریان دەدا.
جلی کلتوری ژن و پیاوی کوردیان گۆڕی بە مۆدێلی تورکی و عەرەبی و ئێرانی و ئەفغانی.
بە پاساوی گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی ، سوکایەتیان بە هەموو بەها و پیرۆزیەکانی کورد و کوردستان دەکەن
لە کاتێکا چەند سەد کەسێکی دوو بنەماڵەی دەسەڵاتی هەولێر و سلێمانی دزە گەورەکەن و پێشمەرگەی ڕەش و ڕووت و کادیری دڵسۆز وەکو خەڵکی تر بێ بەشن.
ئەوان دەیانەوێت ئەو ڕاستیە بشارنەوە.
کە کوردستان موڵکی دەریایەک خوێنی سەدان هەزار شەهیدی شۆڕشەکانی کورد و ئەنفال و بارزانیەکان و فەیلی و ژینۆسایدی شەنگالە.
خۆپیشاندانە گەورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ، ئاوێنەیەکی ڕوناک بوو ، کە ئیسلامی سیاسی ڕووخساری نا کوردی خۆیان تیا بینی.
ڕیسواییە سێکسیەکانی مەلا و بانگخوازەکانیان درۆی ڕەوشتی بەرزی لێسەندنەوە.
لەم ئەوروپایە کە دەڵێیت " کوردستان"
سۆماڵی برسی و فەلەستینی بێ ووڵات لە تکریتیەکی کاتی سەدام زیار پەلامارت دەدەن .
جا چیرۆکێکی کۆن هەیە
لە کۆندا دەستەیەک هەبوون کفنی مردوویان دەدزی، چەند کەسێکی مەرد بۆیان دادەنیشن، دەیانگرن و سزایان دەدەن و لە وڵات دەریان دەکەن.
دوای ئەوان دەستەیەکی تر دز پەیدادەبن، دوای بردنی کفن، لاقەی مردووەکەش دەکەن.
بۆیە کورد دەڵێ: ڕەحمەت لە کفن دزی پێشوو.
ڕەنگە کەم دەسەڵاتی دونیا وەکو ئەم دەسەڵاتە کوردیە " گەندەڵ، دز، ناعەدالەت" بێت بەرامبەر خەڵکەکەی خۆی ، بەڵام هێشتا بێڕێزیان بە مردوو نەکردووە، بەڵام گەر ئەم دەجاڵانەی "ئیسلامی سیاسی" بێنە دەسەڵات ، سەد حیلە شەرعی بۆ شزوزی جنسی خۆیان دەدۆزنەوە و مردووش ئەتک دەکەن.
ئەوەتا دکتۆر و بانگخوازەکەیان بە ئاشکرا دەڵێ:
کە ژنە نەخۆشێکی جوان هاتە بەردەستم، ئەوەی ناوگەڵم ڕەپ بوو، چووم لە ماڵەوە جیماعێکم کرد.
ئەم شەرواڵ کورت و ڕیشە چڵکنانەی بەناوی ئیسلامەوە سیاسەت دەکەن، داعشی زۆڵن ،
ئەمانە نە خوێنیان ، نە مێشکیان ، نە بەرنامە و پلانیان فڕی بە سەر کورد بوونەوە نیە.
قوتابخانە و کۆڕە نهێنیەکانی ئەمان لە تەعریب خەتەر ترە، چونکە ئەمان بە دەمامکی کورد بوونەوە جاشایەتی داگیرکەرانن و نەفرەت لە خۆتان، لە ناوتان ، لە بونتان ئەی کوردە زۆڵەکان.
قیبلەی یەک ملیار موسڵمان لە سعودیەیە، کەچی ناوی ووڵاتەکەی
"المملکة العربیة السعودیة"یه
ئەوان ناوی خۆیان بە عەرەب دەبەن .. نەک ئیسلامی، کەچی کادیرێکی ئیسلامی بە " کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی " دەڵێن تۆ بۆ ئەوەندە نەتەوەپەرستیت؟
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
ئەم پۆستە دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، ئاینی زۆربەی کورد نیە
بهروار: 18/07/2026
125 جار خوێندراوهتهوه
|