|
دانیمارک🇩🇰 بەداخەوە ئەم گەنجە جوانە " جەمیل عەلی
دانیمارک🇩🇰
بەداخەوە ئەم گەنجە جوانە " جەمیل عەلی"
بە ڕووداوی ماتۆڕ ،لە باکوری شیلاند لە نزیک کۆپنهاگن گیانی سپارد.
جوانەمەرگ تەمەنی 18 ساڵ و خەڵکی گوندی شێخ کیلەی شاری عەفرین ە.
ئەو نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا گەیشتبووە دانیمارک و ، لە شاری کۆلدینگ وەک منداڵی بێ سەرپەرشت دەژیا ، بە هیوای ئەوەی بتوانێت پرۆسەی یەکگرتنەوەی خێزانەکەی تەواو بکات، و بەیەک بگەنەوە، بەڵام چارەنووس مۆڵەتی پێنەدا ئەو خەونە بەدی بهێنێت.
هەواڵی ئەم ڕووداوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن میدیاکانی دانیمارک بڵاو کرابووەوە، بەڵام لەو کاتەدا ناسنامەی قوربانییەکە نەزانراو بوو.
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت
بهروار: 01/06/2026
18 جار خوێندراوهتهوه
|