|
حەیوانی قوربانی لەگەڕەکی تەیراوەێ 🤣
قادر گۆتی پیش جێژنه‌ی قوربانێ بوو ساری 2001 ،داكم گۆتی كوڕم ده بڕۆ گولكه‌كی بكره له مه‌یدانی حه‌یوانان لۆ قوربانی ..
با ئه‌مه‌ش لۆ خێری خۆمان چه‌ند ناوه‌كی تیبكه‌ین هه‌تا له‌سه‌ر پردی سیراتێ بمان په‌رینته‌وه له‌رۆژی قیامه‌تێ ...
گۆتم : دایه گؤلك چه‌ند كه‌سی هه‌ر ده‌گری ... ؟
گۆتی ئه‌و جه ئه‌من چوزانم توخمه صه ده‌بڕۆ پرسی بە مه‌لای كه ...؟
ناعیلاج چومه مه‌یدانی حه‌یوانان خزمه‌كم له‌وی هه‌بوو گۆتم كاكه داكم سه‌لامت لێ ده‌كا گۆلكه‌كی ده‌وێ لۆ قوربانی ، گۆتی به‌سه‌ر چاوان ،گه‌ڕاو سوڕا گۆتی ئه‌وه گۆلك بای ئه‌ونده‌یه ...$
رۆژی دووه‌می جیژنه‌ی لۆت ده‌نێرینه مارێ و له گه‌ر قه‌صابی .
ڕۆژی دووه‌می جێژنه‌یه سه‌عات 8 ی سبه‌ینی گۆلك هاته به‌ر ده‌ركه‌ی،كاكه گۆلكیان هینا خواری له پیكه‌بێ و قه‌صاب پێ ی گۆلكی به‌ستاوه و چه‌قوی حازر كرد له ملی نێ ...
گۆلك لۆ هه‌ر نه‌ستاوه قۆچه‌كی له‌سمه قه‌صابی دا به‌دیواری دادا و حەمه ی سایق له‌ترسان خۆی له‌ناو پیكه‌بی نا ،گۆلك كه‌ته كۆرانێ غارده ها ، قه‌صاب به‌چه‌قوی له‌دووی غاری ده‌دا و گۆلكیش هه‌نده‌ی دی پێ ی به‌غاری ده‌نا ..
مام سمایل و حاجی توفیقی جیرانمان ده‌یان ویست بگه‌نه یه‌ك ده‌ستی یه‌كتر ماچ كه‌ن جێژنەیە (اللهم المصلی علی سیدنا محمد ) كرد‌و حاجی توفیق گۆتی یه مام سمایلی كوره هات خۆت قوتار كه .
گۆلك لۆیان چو مام سمایلی به قه‌مه‌ره‌ی مامۆستا جلیل ی دادا ..
قه‌مه‌ره‌ش دوو رۆژه كرایه ...!!
برۆ بكه‌وه دوو گۆلكی ، گه‌ره‌كی مه‌ی بڕی كه‌ته ته‌یراوه‌ی بن له‌یلوکان لای مزگه‌فتی حاجی عه‌بدولای حه‌مامچی ..
گۆلك لۆ كێ ده‌چوو ،زه‌لام و منداری ده‌پساند .
له‌یلوك كه‌سی له‌سه‌ر نه‌ما بوو ، چه‌رخ و فه‌له‌كیش ئه‌وه‌ی برند بوو ده‌یقیژاند و ئه‌وی دی زۆربه‌ی خۆیان فرێ دابوو رۆژی حه‌شرێ بوو
كابرایه‌ك دوو رۆژ پێشتر دیتم ده‌رۆزه‌ی ده‌كرد له‌بن مزگه‌فتێ دانیشتبوو لاقه‌كی نه‌بوو خه‌رك دریان پێ ده‌سوتاو خیریان پێ ده‌كرد، ئه‌و رۆژی دیتم له‌و ماراسۆنه‌ی له‌پیش هه‌مووان ده‌ڕۆیی به‌لاقی ساغ و عه‌لاگه‌ی پاره‌شی له‌ده‌ست بوو ....!
گۆلك جاده‌و جاده رۆیی لۆ هه‌ورازی ته‌یراوه‌ی هه‌تا نێزیك حه‌دیقه‌ی كورد و عه‌ره‌بی ،لۆ گۆلك نه‌چوه ناو مه‌خفه‌ری شورته‌ی ته‌یراوه‌ی ..!
قه‌ره‌بارغیه‌ك هه‌بوو له ناو مه‌خفه‌ری دوو كه‌س به‌شه‌ر هاتبون ، گۆلك كه‌ته ناو مه‌خفه‌ری شورته‌ی كه‌س نه‌بووه برای كه‌س ، زابت ده‌ركه‌ی له‌سه‌ر خۆی پێوه‌دا هه‌ر هاواری ده‌كرد عه‌ریف مجید له كێ ی ... عریف لەکێ ی ...
جوابی ده‌داوه: سه‌یدی له‌سه‌ربانێ مه ..
قادر گۆتی : ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به‌شه‌ر هاتبون له‌گه‌ر یه‌ك دوو جاحێر بوون پاشان زانیم ئه‌وانه به‌شه‌ر هاتینه ، پشتیان لۆ یه‌كتری دانابۆوه به‌سه‌ر دیواری دا هه‌را تبوون له‌ترسی گۆلكی ئاو دیوی گه‌ره‌كی دۆمان ببون ....
گۆلك ده‌یوست به‌سه‌ر بانی مه‌خفه‌ری كه‌وی ..
عریف مه‌جید گۆتی سه‌یدی سه‌یدی ئه‌وه به‌سه‌ر قاندرمه‌ی ده‌كه‌وی لێم چ بكه‌م بازده‌م لۆ ئه‌و دیوی یا بیكوژم ....؟
ئه‌مه‌ش هه‌موو له په‌نا ده‌ركه‌ی مه‌خفه‌ری راوه‌ستابوین ، عه‌ریف مه‌جید ته‌قه‌ی له‌ته‌فه‌نگی وه‌هینا له‌سه‌ر ڕا گوله‌كی له گـۆلـكی قوربانی دا و به‌ری داوه له خینێ ی گه‌وزاند💣
داكیشم گه‌یشبووه پێش مه‌خفه‌ری ..
گۆتی ڕۆڕه قادر چتان كرد ؟
تاخیر بون ...
گۆتم : دایه وه‌الله زه‌حمه‌ته به‌و گۆلكه‌ی له‌سه‌ر پردی سیراتێ بپه‌ریه‌وه ... !
گۆتی ئه‌یه‌ڕۆ لۆ كوڕم ...!
گۆتم : گۆلك ئه‌توو خۆش ئه‌گه‌ر هه‌موشمان نه‌گیرێن باشه ...
وا زابتی مه‌خفه‌ری له‌ژۆرێ ی كردینه .
لوقمان نانەکەلی .
به‌روار: 01/06/2026
53 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|