|
دوو بەسەرچاو و یەک بەگونمەوە
لەساڵیادی کۆمەڵدا ....
بەسەرچاوی یەکەم .
ساڵی 1998 لەقەڵاچوالان بەشێک لەهونەرمەندان میوانی تایبەتی مام جەلال ئەبن ، مام کە سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو بەجدی دۆستی هونەرمەندان و ئەدیبان و شاعیران بوو ، لەو میوانداریەدا چەند هونەرمەندێک گلەیی لە مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی ئەکەن کە ئەوکات بەرپرسی بەشی هونەری کەناڵی گەلی کوردستان بوو ، ئەڵێن کەناڵەکەی قۆرخ کردوە بۆ کارە هونەریەکانی خۆی ، مام جەلالیش توڕە ئەبێت ، ئەڵێ
( ئەوە غەیبەتی ئەنوەری دەکەن ؟؟؟ )
مامۆستا ئەنوەر کاتێک مارشی یەکێتی بۆ ئێمە ڕیکۆرد کردوە ئێوە نەتانوێراوە بڵێن کوردین ، ڕازی نابم هیچ کەس بەخراپە باسی مامۆستا ئەنوەر بکات ...
عەقڵیەتی مام جەلال بۆ کایەی حیزب و هونەر و ڕۆشنبیری و وەفاو پێزانین بۆ ڕۆژە سەختەکان دووبارەی نیە ، مام جەلال مام جەلال بوو ...
بەسەرچاوی دووەم . .
ساڵی 2016 کەناڵی سپێدەی یەکگرتو بەهۆی لاوازی مادییەوە بەشێک لەکارمەندانی کەناڵەکە ئیزن ئەدەن ، یەکێک لەکارمەندەکان بێژەرێکی دیار بوو ، کارمەند نەبوو کادری حیزب بوو ، دوای چەند مانگێک مامۆستا سەڵاحەدین تێل ئەکات بۆ بەڕێوەبەری تازەی سپێدە پێی ئەڵێت ئەو بێژەرە بۆ دیار نیە لەسەرشاشە ؟؟؟
بەڕێوەبەری سپێدە بۆ مامۆستای ئەمیندار ڕوون ئەکاتەوە حاڵەتەکە تەنیا لاوازی ماددی سپێدەیە ،
مامۆستا ئەڵێ ئەو کادری یەکگرتوە ئەبێ ئەوە بزانن ، ئیتر هەر دوای تێلەکە بەڕێوەبەر پەیوەندی ئەکات بەبێژەرەکەوەو ئەیهێنتەوە سەرشاشە ...
مامۆستای ئەمیدار پیاوێکی نەرم و نیان و لەسەرخۆیه ، کادرانی حیزبەکەی لەبەسیط ترین ئیشارەتی تێئەگەن و بەقسەی ئەکەن ، حیزبی وا قەت ناکەوێت ....
یەک بەگونمەوە .
ساڵی 2010 لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا مامۆستا عەلی باپیر داوای لەبەڕێوەبەری کەناڵی پەیام کردبوو کە بەرزان ئەیوب بۆ هەڵمەتەکان سودی لێ ببینن ، شەوێک هەر لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کاک عبدالستار و مامە نەژاد و خێزانە بەڕێزەکانیان تەشریفیان هێنا بۆ ماڵی ئێمە ، کاک عبدالستار گلەیی لێکردم بۆچی هیچ کارێکی هونەریم دیار نیە بۆ لیستی کۆمەڵ ، لەکاتێکا مامۆستا عەلی باپیریش کاندیدە لەهەولێر ؟؟؟
وتم من لەخزمەتاندام و زۆریش خۆشحاڵ ئەبم بتوانم هاوکارتان بم بەڵام کەس هیچی پێ نەوتوم ، لەخۆمەوە چی بکەم و چۆن هاوکارتان بم ؟
کاک عبدالستار وتی چۆن ؟ یانی کەس تێلی بۆ نەکردویت ؟ وتم نەبەخودا ...
لەبەرچاوی هەموماندا مۆبایلەکەی دەرهێنا تێلی کرد بۆ بەڕێوەبەری کەناڵی پەیام ، دوای چۆن و چاکی کاک عبدالستار وتی مامۆستا علی باپیر فەرمویەتی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان سود لەکاک بەرزان ببینین بۆچی تائێستا بانگتان نەکردوە ؟ دوای دە بۆ پانزه چرکە بەڕێوەبەری پەیام وتی ئـێێێێێێێێ ، وەڵڵا بانگمان کرد قەدەرەن میوان هات بەسەردا نەمانتوانی دانیشتنەکە تەواو بکەین بەڵام بەزوویی بانگی ئەکەینەوە ( تێل و ئەمرەکەی کاک عبدالستاری زۆر پێ ناخۆش بووو )
ئینجا بەڕێوەبەری پەیام وتی تۆ واز لەبەرزان بێنە ئەوەچیه ئەو خزمانەتان لەڕانیە چونەتە ناو یەکێتی نیشتیمانیەوە ؟؟؟ ( لەوکاتەیا بەتوڵێکی سور لەکەناڵەکانی یەکێتی ئەنوسرا بەپەلە ، کۆمەڵێک پێشمەرگەی کۆمەڵی ئیسلامی لەڕانیە وازیان لەحیزبەکەیان هێناو پەیوەندیان کرد بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ) کاک عبدالستار زۆر بەو قسەیەی بەڕێوەبەری پەیام تێکچوو ، وتی وەڵڵا ئەوانە خزمی من نین ، وە منیش لەمەڵبەندی ڕانیە نەماوم ، ئەگەر لەوێ مابام هەرگیز نەمدەهێشت کار بەوێڕابگات ، ئیتر خواحافیزیان کردو تێلەکەیان کۆتایی هات ، بێ دەنگیەکی تەواو باڵی کێشا بەسەر ژورەکەیا ، چووم قورئانێکم هێنا دەستم خستە سەری و وتم سوێند بەم قورئانە نەکەس بانگی کردوم نە میوان هاتوە بەسەرا ، بەڵام زۆر زۆر عەیبه ئەندامی سەرکردایەتی حیزبێکی ئیسلامی بیت بەقسەی ئەمیرەکەت نەکەیت و سوێندی درۆش بخۆیت ... زۆر داوای لێبوردنم لەکاک عبدالستار کرد کە بەهۆی منەوە توشی ئیحراجی بوو ...
هەر حیزبێک ئەوە مامەڵەو ڕێزگرتنی بێت لە ئەمیر و کەسانی لەخۆیان گەورەتر جگە تێکشکان و بچوک بونەوە هیچی تریان لێ چاوەڕێ ناکرێت ...
( هەرچی هاوارم کرد بابە من کارمەند نیم کادری کۆمەڵم ، مارشی حیزبەکە هی منە ، لەڕۆژانی زۆر سەختدا کە هەموو هێزی سەربازی یەکێتی لەئینزاردا بوون مارشەکەمان ڕیکۆرد کرد ، من یەکێکم لە دامەزرێنەرانی ڕاگەیاندن و هونەری کۆمەڵ کەس گوێی نەگرت .... ئینجا هەتا ئێستاش حساباتی مارشەکەیان پێ نەداوم ، لەکاتێکا بەهۆی مارشەوە مام جەلال نازناوی پیری موزیکی دا بە مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی ، منیش لەولاوە هاتمەوە هیچیان نەدامێ جگە لەوەی پێیان وتم مارشت کردوەیان نا بەگونمانەوە ...
بەرزان ئەیوب
سلێمانی 2026.5.31
بهروار: 01/06/2026
69 جار خوێندراوهتهوه
|