پاتری و برنج فەلسەفەکەی کاک داود
ساڵی 1989
کاک داودی مەسیحی " ئاشووری موسڵ" بوو،
دوکانی پاتری سازی هەبوو، کرێچی ئێمە بوو لە گەڕەکی بەختیاری پشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانی.
کارەکەی کارکردن بوو لەگەڵ تێزاب، بۆیە جزمەی لاستیک و پێڵاوی لاستیکی لەپێدەکرد.
پیاوێکی بێوەیی و گەر ئیشی هەبوایە ، ڕووخۆش و قسەی بۆ دەکردم ، بە پێچەوانەوەش بێ ئیش بوایە تاقەتی قسەکردنی نەدەبوو.
دایکم جار جار بانگی دەکرد گەر ئیشێکی ماڵ هەبوایە وەکو" کاری کارەبایی گڵۆپ گۆڕینێک" بوایە، بۆیە جارجاریش بانگمان دەکرد بۆ نانخواردن و سەهۆڵ و ئاوی ساردیشمان دەدایە.
بە پێڵاوە لاستیکەکانیەوە دەهاتە ژوورەوە و لە ڕوومان نەدەهات بڵێین پێڵاوەکەت لە بەردەرگای مەدخەلەکە دابکەنە.
جارێک باسی پەنیرێکی بۆ دەکردین کە زۆر بەتامە، من و دایکم چووین بۆ ماڵیان.
لەڕێگەوە ووتی : پێڵاوەکانتان لە حەوشەکە دابکەنن.
پەنیرەکەی لەبەر چاومان دروست کرد،کە بەقەد سەلکە پەنیرێکی کوردی دەبوو، کە تەواوبوو هەڵی گرت و کردیە ناو یەخچاڵەکەیان.
جارجار بە گاڵتەوە دەیووت:
ژنی ئیسلام بۆیە دانانیشێت بە دیارتانەوە لە سەرەتاوە بە شەش و حەوت فێریان دەکەن، و دوایی بۆیان کەم دەکەنەوە.
بەڵام ئێمەی مەسیحی بە یەکێک دەست پێدەکەین و بە بەردەوامی لە گێڕی یەک لێدەخوڕین.
کوڕێکی جوانی هەبوو ناوی " سامی " بوو ، جار جار دەهات بەردەستی دەکرد.
ڕۆژێک لە بەرامبەر دوکانەکەی دانیشتبووم ، بانگی کردم و ووتی وەرە ئەمبەر:
ڕوویکردە سامی و ووتی:
من یەک پاتری گەورە هەڵدەگرم ، سامی ناتوانێ پاتری گەورە هەڵبگرێت، کەچی کە برنجمان دەبێت ،بە دایکی دەڵێ : دەبێت بە قەد باوکم برنجم بۆ تێبکەیت، شتی وا چۆن دەبێت؟
کەسانی ڕەزیڵ بەدبەخترین کەسانی دنیان ، سوور دەزانن کفن گیرفانی نیە، کەچی پارەکانیان ناخۆن و بۆ هین کەر و هین دەری بەجێدەهێڵن
یادی بەخێر بێت کاک داود ، خۆزگە وێنەیەکیم
دەست بکەوتایە.
وێنەکە:جان بۆل کێتی ڕەزیلترین ملیۆنێری مێژووە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 05/10/2025
94 جار خوێندراوهتهوه
|