بۆ وەزیری ئەوقاف

ئیسلامی سیاسی کورد ڕۆڵی میدیای شەرع دەبینێ لەنێو دڵی هەرێمی کوردستاندا بەبێ لێپرسینەوە.
.
هیوادارم ئەم چەند دێڕە بنێرن بۆ وەزیری ئەوقاف و دادوەرێك.
.
ئیسلامی سیاسی کورد ڕۆڵی میدیای شەرع دەبینێ لە ناشرینکردنی پڕۆتێستی مەدەنی کە مافی دەستوریە. دیارە بۆ تورکیا، قەتەر ڕژێمی شەرع زۆر گرنگە لەنێو کوردی باشور خۆیدا، میدیای هەبێ دژی کورد بدوێ و ڕەواج بدات بە قەتلولعامی خەڵك و هەتكکردنی ژنانی ڕۆژئاوا .
.
کوردی باشور رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕاگرتنی ڕووباری خوێنی ڕۆژئاڤا.
.
لە دەسەڵاتی دادوەری  وەزارەتی ئەوقاف بەڕێزەوە دەپرسم: لەم کاتە ناسکەدا کە هەموومان دڵمان گەرمە، هاووڵات و هاوزمانمان لەژێر هەڕەشەی جەنەسایدایە:
.
ئایا دەبێ ڕێ بە یەکدوو کەس بدرێ، گاڵەتە بە شعوری ئینسانی و کوردبوونمان بکات؟ 
.
ئایا قانونیە، پڕۆتێستی مەدەنی کە لە هەموو دنیادا ئێستا بەردەوامە بۆ هاوکاری ڕۆژئاڤا، بە "قنگبادان" و "پرچ هۆنینەوە" ناوزەند بکرێ؟
.
ئایا هیچ قانونێك نیە بۆ سزادانی ئەوانەی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەشێوێنن؟

ئایا ئەمەی وێنەکە هەستی مرۆڤبوونە یان قنگبادان؟
د. ڕێبوار فەتاح
به‌روار:  25/01/2026
71   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   16
کۆی سه‌ردان:   31079926