وێنەی کەزی بڕاوی شەڕڤانەکەمان لە سەر گۆڕی سەلاحەدین ئەیوبی چاپ دەکەین

دوو خاڵی بەهێزه کاک ژیان عومەر کە خەڵک زۆر نایزانێ!

یەکەم: کاک ژیان لایەنگری پـ،ـەکـ،ـەکـ،ـە و قسد نییە، بەڵکو رەخنەو تێبینی زۆری لە سەریان هەیە، تەنانەت لە هەمان بەرنامەی فەیسەڵ قاسم #الاتجاه_المعاكس لە کەناڵی جەزیرە لەگەڵ (کاک شێرزاد یەزیدی) کادیری پـ،ـەیـ،ـەدە بووە شەڕو دەمەقاڵی تووند رەخنەی تووندی لە ئیدارەی خۆسەری هەبوو و پێی وابوو هەنگاوەکانیان هەڵەیە و هەر قسەی کاک ژیان عومەریش دەرچوو کە لە سەر حەق بوو!
ئەو لەو بەرنامەیە هەموو ناکۆکییە سیاسییەکانی خۆی لەگەڵ قـ،ـەندیل خستە ئەولاوە وەکو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر بەرگری لە مافی میللەتەکەی کرد.

دووەم: کاک ژیان زۆر بە جوانی شەرعییەتی مێژووی لە نوێنەرەکەی دیمەشق وەرگرتەوە کاتێک گوتی: وێنەی بڕینی کەزی ژنە شـ،ـەرڤانەکە لە سەر گۆڕی سەڵاحەددینی ئەیوبی رزگارکەری قودس چاپ دەکەین و پێی دەڵێن نەوەکانی بەنو ئومەییە کەزی نەوەکانی تۆیان بڕی و سوکایەتیان پێکرد.

ئەم قسەیە زۆر گرنگە، چونکە عەرەبە شۆڤینییەکان دەیانەوێ کورد لە شارستانی و مێژووی ئیسلامی داببڕن و بڵێن کۆمەڵێک عەلمانی و مولحیدن و سەر بە ئیـ،ـسڕائیلن! 

ئەو قسەی ژیان عومەر زۆر زۆر گرنگترە لە قسەی هەموومان، چونکە کاک ژیان کەسێکی عەلمانییە و ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیایە، بەڵام شانازی بە مێژووی باب و باپیرانی دەکات کە مۆڕاڵ و کارەکانی سەڵاحەددینی ئەیوبی نەک لە جیهانی ئیسلامی، بەڵکو لە مێژووی شارستانییەتی رۆژئاوا بە شانازییەوە باس دەکرێ.

ئەم قسەی کاک ژیان دەبێت دەستپێک بێت بۆ هەموو عەلمانییەک کە بە دژایەتی ئیسلام و عەقیدەی زۆرینە کورد نابێتە دەوڵەت و ناگاتە مافەکانه خۆی، تۆ خاوەنی سەڵاحەددینی ئەیوبی بی بۆچی ئەو مێژووە دەوڵەمەندە بۆ عەرەب و نەتەوەکانی دیکە جێدەهێڵی؟!

وەکو کاک ژیان عومەر لە رێگای ئەو مێژووەو جەرگی  شۆڤیـ،ـییەکانی لە کەناڵێکی پڕ بینەری عەرەبی شـ،ـۆڤینی بڕی و کـ،ـەرامەتی شکاندن.
لە هەمووشی جوانتر کە وێنەی ئەفێغای ئەدرعی، وتەبێژی پێشووی سوپای ئیـ،ـسرائیل لە ناوچەی قونەیتەڕەی سووریا بە گەورەی پیشاندا گوتی: برۆن شەڕی ئەوان بکەن ئەگەر ئێمە پیاوی ئیسـ،ـرائیل بوونایە لە سەرمان بە جواب دەهات!
بە کورتی پێی گوتن: ئێوە غیرەتان نییە، کەچی خاڵی لاوازی کاک ژیان عومەر لێدوانە بێ سەرو بەرەکانی ئیلهام ئەحمەد بوو کە میوانی بەرامبەر کە لایەنگری دیمەشق بوو قسەکانی ئیلهام خانی لە میدیاکانەوە پیشاندا و لە دژی کاک ژیان عومەری بەکارهێنا کە داوای یارمەتی لە ئیسـ،ـرائیل کردبوو، ئەخر تو زای گەورەی خوا یارمەتیدان و هاوکاری سەربازی لە بەرنامەی تەلەفزیۆنه دەبێت؟!
کە جگە لە زیان گەیاندن بە پێگەی کورد لە سووریا ئەم لێدوانانە هیچ دەستکەوتی دیکەی نەبووە!

دووبارە دەستخۆشی لە کاک  Jian Omar  و هەموو  کوردێکی رەسەن دەکەم کە بە چەندین زمان و شێوە بەرگری لە حەق و نەتەوەکەیان دەکەن.

مەحمود یاسین کوردی
لەندەن
به‌روار:  29/01/2026
27   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   16
کۆی سه‌ردان:   31079926