|
کورد چی بۆ سەلاحەدینی ئەیوبی کردووە؟
ئەوەی سەلاحەدین کردی گەورە تر بو لەوەی سەلجوقی و ئالتوغرول لەدواتری دا کردیان و بۆ زیادکردنی دەسەلاتیان پایەی خەلافەتی ئیسلامیان پێ قۆرغ کرد بۆ تورک ..
، بەلام کورد لە دێ و شوێنەکانی خۆی ئیکتیفای زاتی هەبوە قەناعەتی بەژیانی خێزانی سادە و خێڵی خۆی هەبوە ، جێگەی ژیانی بەجێ نەهێشتوە و بەدوی سەلاحەدین نەکەوتون بۆ دەری نیشتمانەکەی بۆ پتەوکردن و بەهێز کردنی پێناسەی دەولەتی ئەیوبی ...
دەولەتی ئەیوبی لە هەرەمەکانی میسرەوە بۆ باخەهەنارەکانی هەورامان فراوان بوە و ١٢ پاشاو سوڵتان حوکمی تیا کردوە نۆیان کورد بوەو سیانیان تورکمان بون یەک عەرەبیان تیانەبوە، زوربەی والیەکانی کورد بون بەوالی یەمەنیشەوە ..(*)
ئەگەر کورد لە شێوەی خێلە بیابان گەرەکانی تورک بوایە هەستی بەئیکتیفای زاتی نەکردایە ، ئەوە بە ژمارەی زۆرو فرەوە دەچوە پاڵ دەسەلاتی سەرۆکە گەرۆکەکەی کە سەلاحەدین بوە ، هەمو ئەو ولاتانەی ئیمپراتۆریەتی ئەیوبیش بەهەمیشە دەمانەوە بە پێناسە کوردیەکەیەوە ..
تائێستا بەجۆرێک تیگەیندراوین کە سەلاحەدین هیچی نەکردوە بۆ کورد . کوردێکی زۆر نیە بەم جۆرەی تر بروانێتەوە بۆ مێژوی ئەم سەرکردە ڕۆژهەلاتیە پشت بەخۆ بەستو خۆ پێگەیەنەرە ، بەڵکو قەتیس ماوە لە یەک دیوی ناسینی دا و ئەویش تەنها دیوە ئاینیەکەی بەهەند دەگرن و ناچنە دیوی دنیایی دەسەلاتەکەیەوە ، کوردەکان بەهەمیشە ترسی خۆیان لە سەفەرو سەرچلی ، بەسەلاحەدین دەبژێرنەوە ..
یان ئێستا ش نەتەوەخوازی کورد هەیە سەیری مۆدێلی خێلی کوردی دەکات بەهاوشیوەی مۆدێلی خێلە بیابانگەڕو دەسەلاتپەرستی تورکی ٦٠٠ ساڵ لەمە پێش ، هەمیشە ڤاڵ دەگرێتەوە ئەم خێلە کوردیانەی بۆی ببێتە خێڵە دەلەوتسازەکانی تورکی سەلجوقی وئالتوغرولی عوسمانی و بێ ئاگالەوەی ، تورک خێڵی کوردی لە شەڕی (مەلازگەرد)و( چاڵدێران)ەوە خەساندوەو کێڵگەی دەسەڵاتی خۆی پێ دەکێلێت ، بەواتایەکی تر دەسەلاتی تورکی خێڵی کوردی کردوە بە تانجی و ڕاوی خۆی پێ دەکات ..
جگە لە پێکهاتەی دەستەمۆی خێڵی کوردی لەهەمان تێروانینەوە ، تاکی کوردیش گەرەکیەتی بە دلیڤەری دەوڵەتی بۆ بخرێتە ناو حەوشەو ژوری نوستنەکەیەوە ..
...
حەمەسەعی باپیر
4-3-2021 ستۆکهۆڵم
(*) تێبینی //لەم پەرەگرافە سود لە واڵی (هەسارەی زانیاریەكان) وەرگیراوە..
بهروار: 12/10/2026
34 جار خوێندراوهتهوه
|