لەڕۆژی جیهانی کچاندا💜🌹

11ی ئۆکتۆبەر 2011

کاک ئیسماعیل باوکی خێزانێکی 17 کەسی بوو کە 14 یان کچ بوو.

کاک ئیسماعیل جەمال ناسراو بە" سمە کۆیی "   لەگەڵ" توبا خان" لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکان  هاوسەرگیری  دەکەن و  بەرهەمی هاوسەرگیرییەکەیان چواردە کچ و کوڕێکە. ماڵیان لە گەڕەکی بەختیاری کۆن بوو.

لە ساڵی 1991 ەوە پاش گەمارۆی ئابووری  ئێراق و  کوردستان ، هەم گرانی کەوتەوە هەم بێکاری.

کاک سمایل  تاقە کاسبکاری خێزانێکی17 کەسی بوو ، کە 14 یان کچ بوون،و هەمووشیان خوێندکار بوون.

سەربەرزانە بە شوفێری گەڵابە بژێوی تەواوی خێزانەکەی دابیندەکرد و قوتابخانەی پێ تەواو کردن و زۆریشیان هاوسەرگیریان درووستکرد و چوونە ماڵی خۆیانەوە.

ئەو کە تەنیا یەک کوڕی هەبوو " شوانە" ، بە شاهیدی ناسیاو و دراوسێ هیچ جیاوازیەکی نەدەکرد لەگەڵ کچەکانی.

بەداخەوە پاش ڕەنجێکی زۆر‌ و گەورە لە ساڵی2010 کۆچی دوایی کرد.
ئێستا هەرە زۆری مناڵاکان دامەزراون و خێزانیان درووست کردووە.

ڕەوانی کاک ئیسماعیل شاد وجێگەی بەهەشت بێت

مالمۆکورد
به‌روار:  12/10/2026
52   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   141
کۆی سه‌ردان:   31839076