ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند
ڕۆژی 2017.10.10

پیاوێک لەبری هەموومان کوردانە ژیا

پیاوێک سپێدان لە گۆیژەو نیوەڕوان لە ئامەدو عەسران لە قامیشلۆو ئێوارانیش لە چوارچرای مەهاباد، روحی گەڕیدەئاسای پیاسەی دەکرد. بەو تەمەنە زۆرەیەوە هەمیشە زەردەخەی سەر لێوی وەکو گزنگی زێڕینی نێو گەواڵە هەوری رەشی پایز، نورانی دەردەکەوت.. خۆشبەخت بوو سەرباری بینینی زۆر ناسۆرو تراژیدیا کەبەسەر هاوزمانەکانیدا هاتبوو، خۆشبەخت بوو، چونکە یەکەم پیاوی نەتەوەیەکی دڵشکاو بوو کە بە پێ زۆرینەی جوگرافیاکەی تەیکردبوو.
بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان لەباشورەوە تا رۆژھەڵات ئەو رێگایەی بەپێ بریوە، خۆی وتەنی بۆ دەربرینی ئەو خۆشیەو حەسرەتم بۆ سەربەخۆیی بوونی کوردستان و بۆگەیشتن بۆلای براکوردەکانم ئەوخۆشیەم بەپێ رۆشتن دەربری
پیاوێک بوو هەتا ئەو رۆژەی ژیانئاوایکرد، ئەو کڵاوە کەلتوریەی لەسەر دانەنا، کە لەلایەن پێشەوا ئەفسانەییەکەیەوە پێشکەشی کرابوو.. ئەو پیاوە کەریم زەند بوو، کە ئەو ماوە کەمەی هاودەمییت دەکرد، پڕی دەکردی لە دیرۆک و وشەی رەسەنی کوردیی و بەسەرهات و چیرۆکی ناوازە.

من لەدورەوە مامۆستام دەناسی زۆرکەم بینیبووم، رۆژێك ھاورێیەکم پێشنیازی سەردانیکردنی مامۆستای بۆ کردم و منیش بەوپەری خۆشحاڵیەوە قبوڵم کردو چوینە خزمەتی، ئیدی لەو کاتەوە هاورێیەتی من و مامۆستا دەستی پێکرد، بەڵام حەسرەتێکی قوڵ بوو، بەوپێیەی درەنگ ئەو شەرەفەم پێ بڕا لەگەڵ مامۆستا ببمە ئاشنا، چونکە ئیدی ئەوکاتانە بوو کە هێواش هێواش تەندروستی مامۆستا بەرەو خراپی دەچوو، بەڵام هەڵکشانی تەمەن و ئازارە جۆراوجۆرەکانی پیریی، رێگر نەبوون لەوەی شوناس و دونیابینی مامۆستا تاریک بکەن، هەربۆیە هەمیشە مەجلیسەکانی لێوانلێو بوون لە زانیاری بەسودو بەسرهاتی پڕ چێژ.

تەندروستی کەریم زەند زۆر خراپ بوو، ماموستا لەکۆتاییەکانی تەمەنیدا بوو، توانای ھەلسوکەوتی کەم بوو بۆیە بە پێویستم زانی دواچرکەساتەکانی ژیانی و کاتەکانی رۆژانەی ئەو دەمەی، لەرێگەی فۆتۆ ستۆریەکەوە تۆماربکەم، خۆشبەختانە ئەو فرسەتەم بۆ هەڵکەوت و ئەو چەند فۆتۆیەی لەگەڵ ئەم پۆستەدا هاوپێچن، بەرهەمی ئەو کاتانە بوو

.ھەر ئەوکات بەرنامەیەکی پرلەزانیاری ئەومێژووەی تێ پەریکردوە لەگەل تێپەربوونی تەمەنی، لەکاتی ریفراندوم بۆبۆمێژوو تۆمارکردو گرنگیەکی یەکجار زۆری ھەبوە ئەو وەختە
چونکەکەریم زەند لەبری ھەموان کوردانە ژیاو تالەژیانابوو بەحەسرەتییەک پارچەی کوردستان ودروست کردنی دەوڵەتی کودییەوە بوو

ئامانجم لەھەلبژاردنی ئەم کەسایەتیە، وەك نمونەیەکە بۆھەموو ئەوانەی ژیانیان تەرخان کردوە بۆخزمەتکردنی نەتەوەکەیان، بەلام لەکۆتاییەکانی تەمەنیان تەنھا ئەمێننەوەو ھەندێ جار لەبیردەکرێن. بەڵام سەربای ئەوانە بۆ من جێگەی شانازیەکی گەورەیە کە لە دواساتەکانی تەمەنیدا، بوومە یادەوەریەکی جوانی مامۆستا، هەربۆیە بەردەوام لە رێگەی خانەوادەکەیەوە ئاگادار دەکرامەوە کە مامۆستا داوام دەکات، منیش بێ دوودڵی و بێ گوێدانە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانم، سەردانیم دەکردو هەتا روحی لە دیدارم تێر دەبوو لەلای دەمامەوە.

باسکردنی جوگرافیای کوردستانی گەورەو چیاو دوڵ و پێدەشت و شارو گوندە جوان و زۆرو زەوەندەکانی و بەسەرهاتی خەڵکەکەی و خەمی سەربەخۆیی نیشتمان و شانازی کردن بە کوردبوون، لەچیرۆک و گێڕانەوە پڕ چێژوو بایەخەکانی ئەوبوون.

ئەو لەمالێکی زۆر جوان دەژیا، کتێبخانەیەکی یەکجار سەرنجراکێشی ھەبوو، لەگەل باخچەیەکی گەورە، کە ئەوکاتەی تەندروستی باش نەبوو، ئەو دوو جێگایە نیشتمانی ئارامی بوون.

درود بۆ گیانی پاکی جوگرافیناس و مێژوونووسی گەورەی کورد کەریم زەند، ئەو پیاوەی کە لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا زۆر تەنیا مایەوە..
شارا مستەفا
به‌روار:  12/10/2026
21   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   123
کۆی سه‌ردان:   31838857