|
کەرکوک 🏴 کۆچی دوایی جەلیل کاکە وەیس
کەرکوک 🏴
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ گەلی کورد نووسەر و وەرگێڕێکی گەورە و بەتوانای لەدەستدا، بەڵام نووسینەکانی بۆ هەمیشە لە نێوماندا زیندوو دەمێننەوە و بۆ نەوەکانی داهاتوو بە میرات دەمێننەوە.
جەلیل کاکەوەیس؛ نووسەر و وەرگێڕی کورد
جەلیل کاکەوەیس لە ساڵی ١٩٤٨ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٧٤ بەشی کوردی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦(١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦)، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ شاری کەرکووک و بەخاک سپێردرا.
دەستپێکی نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەم.
خۆشەویستترین پەرتووک لای نووسەر جەلیل کاکەوەیس، پەرتووکی (ڕاوەسێبەر)ە؛ پەرتووکێک کە کۆی گشتی چیرۆکەکانی خۆی، کە لە ماوەی ژیانی نووسیونیەتی، تێیدا کۆکراونەتەوە. ئەم پەرتووکەی وەک منداڵی خۆی دەبینێت.
جەلیل کاکەوەیس دەڵێت: (ئەرکی نووسەرانە بەرگری لە زمانی کوردی بکەن، چونکە زمان کۆڵەکەی مانەوەی میللەتە).
بە بۆچوونی ئەو، ئەرکی خێزان بەکارهێنانی زمانی دایکە لە ناوەوە و دەرەوەی ماڵ. دواتر، قوتابخانە ئەرکی پاراستنی زمانە و لە قۆناغی دواتردا، نووسەران ئەرکی پاراستن و پارێزگاری لە زمانی کوردیان لە ئەستۆدایە.
هاوکات، ئەم نووسەرە خۆشەویستە خەمگین بوو لەوەی کە لە باشووری کوردستان گرنگیی زیاتر بە زمانە بیانییەکان، وەک فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی، دەدرێت.
جەلیل کاکەوەیس نزیکەی ٣٤ پەرتووکی نووسراو و وەرگێڕدراوی هەیە.
کۆمەڵەی شەنگ
بهروار: 11/10/2026
46 جار خوێندراوهتهوه
|