|
ساڵیادی مارلین گرۆشگا
کۆیە: 1995.10.5
زستانی 1995 وەکو تاقە مامۆستای سلێمانی ،بەشداری کۆبونەوەیەکی" یونسیف"م کرد لەگردی یوئێن، کە ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراوی ئەوروپی و جیهانی بۆ هاوکاری خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری سازیان کردبوو.
مارلین خانم لەوێ ناسی و چەند جارێک لە ماڵی خۆیان لەگەڵ" مام پیتەر" سەردانم کردن.
ڕۆژی 1995.5.16 هاتن بۆ گوندی "کانی وەیسە" و ڤیدۆیەکی خولەکەیان گرتین.
بەداخەوە " مارلین گرۆشگا" ُلە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد و لە کۆڕێکی گەورەی حکومی تەرمەکەی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.
پیتەر لە کات ناشتن بە گریانەوە باوەشی پیاکردم.
ساڵی 2011 کە سەردانی کوردستانم کرد ، ئەم وێنەیەی" مارلین"م قەرز کرد و گەورەکرد، سوپاس و ڕێز بۆ چایخانەی شەعب هەڵیانواسی.
خۆزگە سلێمانی " ُمارلین" ُی سەیوانەکەی لە یاد نەکردایە!!
درێژە لەم لینکەدایە:
درێژە لەم لینکەدایە
بهروار: 04/10/2026
39 جار خوێندراوهتهوه
|